چوارشەممەی سوور لە وێرانشار پیرۆزکرا

بۆ یەکەمجار ئێزیدیان لە وێرانشار بەشێوەیەکی جەماوەری چوارشەممەی سووریان پیرۆزکرد.

چوارشەمەی سوور

لە ناوچەی وێرانشاری ڕحا، ئێزیدیان لە گوندی بیرچێ بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی جەماوەری جەژنی چوارشەممەی سەرەتای نیسانیان پیرۆزکرد.

ئاهەنگەکە لە ماڵی چاند پێکهات و بێجگە لە ئێزیدییەکان باوەڕدارانی ئایینەکانی تریش بەشداربوون.

پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین، ساڵیحە ئایدەنیز و هاوسەرۆکانی شارەوانی مێردین ئەحمەد تورک و دەڤریم دەمیر، هاوسەرۆکانی شارەوانی وێرانشار بەدریە یۆرگون و سەرحەد دیجلەش بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

لە ئاهەنگەکەدا مناڵان بە جلوبەرگی نەتەوەیی بەشداربوون.

یەشار بورچ ڕایگەیاند ئەمە یەکەمجارە جەژنی چوارشەممەی سەرەتای نیسان بەشێوەی جەماوەری بەڕێوەدەچێت، دڵخۆشی خۆی دەربڕی. پاشان پیری ئێزیدیان شوکرو سومەر دەربارەی چوارشەممەی سوور و باوەڕی ئێزیدیان زانیاری دا.

هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین دەڤریم دەمیر ڕایگەیاند ئێزیدیەکان بەرامبەر ٧٤ فەرمان بەرخۆدانیان کرد و جەژنی خۆیان پیرۆزکرد. هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین ئەحمەد تورک گوتی: "گەلی ئێزدی گەلێکی دێرینە، هەردەم خاوەنداری لە چاند و باوەڕی خۆی کردووە".

پاشان خواردنی جەژن خورا، بە سترانی کوردی هەڵپەڕکێ کرا. هەروەها تەوافی خەرکە و بەرات ئەنجامدرا.

هونەرمەند ئازاد بەدران هونەری خۆی پێشکەش کرد.