د.مەنسوران: بە روونی دیارە کە دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکارهێناوە

د. عەباس مەنسوران رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و دەبێت دادگای سەربەخۆ، پارێزەران بکەونە هەوڵەوە.

دەوڵەتی تورکی بە چەکی کیمیایی تاوانی شەڕ دەکات. بەرامبەر بەو تاوانانەی شەڕ لەسەر ئاستی جیهانیش ناڕەزایەتی نیشان دەدرێت. لە ئەوروپا و هەموو شوێنێکی جیهان روناکبیران، سیاسەتمەداران، نوسەران و ئەکادیمییەکان ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە هێرشە کیمیاییەکان بۆ سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا دەربڕیوە.

د. عەباس مەنسورانیش، کە پسپۆڕە لە بواری پەتا و بەکتریا و بەرگریی لەش و ساڵی ٢٠١٩ بەمەبەستی هاوکاری برینداران سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کردووە، سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەوەی دەوڵەتی تورک گازی تابون، کلۆر و موستراد بەکاردەهێنێت.

د. عەباس مەنسوران،کە نیشتەجێی وڵاتی سویدە و بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوەکانی پەیمانگای پی ئی ئەی ئێسەلەو وڵاتە، بە سڵاوکردن لە بەرخودانی مێژوویی و ئازایانەی شەڕڤانانی ئازادی لە هەر چواربەشی کوردستان و گەلی کورد دەستی بە قسەکانی کرد و وتی، "منیش سەیری ئەو ڤیدیۆ، وێنە و بەڵگانەم کرد کە بڵاوکراونەتەوە. بە ئاشکرا و بە روونی دەبینرێت کە سوپای تورک چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە و لە دژی مرۆڤایەتی تاوانی شەڕ دەکات. تورکیا یەکەم جار نییە کە ئەمە دەکات، زۆر لە مێژە تاوانی شەڕ دەکات. لە ساڵانی ١٩٩٢، ١٩٩٥ و لە ساڵی ٢٠١٩دا لە سەرێکانی و دوای ساڵی ٢٠١٩ش لە چیاکانی کوردستان یەو چەکە قەدەغە و کیمیاییانە بەکاردەهێنێت و تورکیا تاوانی شەڕ دەکات.

ئەو بۆمب و چەکە کیمیاییانە بەکارهێنراون

من بە گوێرەی ئەزمونی خۆم دەڵێم، ئەگەری هەیە تورکیا بۆمبی سارینی بەکارهێنابێت. پێشتریش ئەو بۆمبە لە سوریا بەکارهێنرابوو. لەناویادا گازی تابون هەیە. ئەگری هەیە کلۆرۆفین یا خود گازی کۆلۆری سولفۆر ئێس ئێم یاخود وەک وتم گازی سارین جی بی یانیش گازای موستار ئەی دی بەکارهێنرابێت. ئەو چەک و گازانە قەدەغەن. ئەو گازانە سیستمی ماسوڵکەکان دەوەستێنێت و راستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر دەمار. ئەو گازانە زۆر مەترسیدارن. بە لێکۆڵینەوەی بچوکیش دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت کە ئەو گازانە بەکارهێنراون. لەسەر بەرکەوتووانی ئەو گازانە، لەسەر خاک و پاشماوەی بۆمبەکانیش ئەو شتە دەردەکەوێ و دەسەلمێنرێت. ئێمە دەزانین کە تورکیا ئەو بۆمبانە بەکاردەهێنێت، لە هەندێک پێشانگادا نمایشی چەک دەکات و لێیان دەفرۆشێت.

دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و دەوڵەتەکان دەبنە هاوبەشی تاوان

د. عەباس مەنسوران باسی لەوەکرد کە رێکخراو و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و دامەزراوەکانی دیکە خۆیان لەو بابەتانەدا دەفرۆشن و ئەو دامەزراوانە بەراستی بۆ گەل تێناکۆشن و وتی، "ئەوان کار بۆ دەوڵەتان دەکەن، نەتەوەیەکگرتووەکانیش کار بۆ دەوڵەتەکان دەکات، بۆ نمونە تورکیا ئەندامی ناتۆیە، وڵاتانی ئەندامی ناتۆ گرنگترین وڵاتانی نەتەوەیەکگرتووەکانن. ئەو وڵاتانە پشتیوانی لە یەکتر دەکەن. هەر بۆیەشە بێدەنگن. ساڵی ٢٠١٩ کاتێک لە سەرێکانی بووم ، من داوام لێکردن کە نەتەوەیەکگرتووەکان شاندێک رەوانە بکات و لە لێکۆڵینەوە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی یارمەتیدەر بن. ئەو کاتەش قەبوڵیان نەکرد کە لە سلێمانییەوە بێنە هەولێر و لەسەر ئەو کەسانەی کە بەرکەوتووی چەکی کیمیایی بوون لێکۆڵینەوە بکەن. لەو بوارەدا دەوڵەتان هەرگیز یارمەتی ئێمەیان نەدا. بەو بێدەنگییەیان هاوکاری دەدەنە تاوانەکانی دەوڵەتی و ئەوانیش هاوبەشی ئەو تاوانانە".

د. عەباس مەنسوران ئەوەشی خستەڕوو کە ئۆ پی سی دەبڵیو راگەیەندراوی داوە و باسی لەوەکردووە، "کە بەبێ داواکاری دەوڵەتان ناتوناین هەنگاوێک بنێین" و سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەوەی کە ئەو راگەیەندراوە زۆر تراژیکە و وتی، " داوا لە تاوانباران دەکرێت کە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی خۆیان بکەن. ئەمە دۆخێکی مایەی گاڵتەجاڕی و پێکەنین و لە هەمان کاتدا تراژیک و خەمگینە. رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبڵیو) ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان نییە. ئۆ پی سی دەبڵیو رێکخراوێکی هاوتەریبە و پێویستە لەبارەی تاوانەکانی جەنگ لە وڵاتانی نەتەوەیەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە بکات. ئۆ پی سی دەبڵیو راستترین ناونیشانە بۆ لێکۆڵینەوە بەڵام بەداخەوە ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات. بێدەنگی ئۆ پی سی دەبڵیو بەراستی دەبێتە مایەی ئەوەی ئەو لایەنانەی تاوانی شەڕ دەکەن درێژە بە تاوانەکانیان بدەن".

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا د. مەنسوران ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە دادگایەکی نێونەتەوەیی وەک سەردەمی شەڕی ڤێتنام پێکبهێنرێت. پێشتریش ئەوەکراوە، دادوەر و پارێزەرانی سەربەخۆ بانگهێشت دان هاگ بکرێن. بەم جۆرە دامەزراوە نێونەتەوەییەکانیش دەتوانن رۆڵ بگێڕن. ئەمە تاوانی شەڕ و لە هەمان کاتدا تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی. ئەگەر بنەماڵەی ئەو کەسانەی بە چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک کوژراون لە دادگای سکاڵا تۆمار بکەن، رەنگە ئەوە کاریگەرتر بێت و ئۆ پی سی دەبڵیو لەو دۆسیەی کە دەکرێتەوە لێکۆڵنیەوە دەکات. دەبێت لەو دۆسیەدا بسەلمێنرێت کە مرۆڤەکان بە چەکی کیمیایی کوژراون، بنەماڵەکان لە بری ئەوەی چاوەڕێی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی تر بن دەبێت دەستبەجێ دۆسیەیەک ئامادە بکەن و لە رێگەی دادگاکانەوە سەردانی کەناڵە نێونەتەوەییەکان بکەن".

پەدەکە دەبێتە هۆی کوشتاری گەلی کورد

د. عەباس مەنسوران رایگەیاند، کە دەبێت پەدەکە لە سیاسەتی خۆی پاشگەز ببێتەوە و وتی، "مێژووی دەینوسێتەوە کە ئەوان چ هەڵەیەکیان کرد. ئەوەی پەدەکە دەیکات کاریگەری دەکاتە سەر هەموو کوردستان، دەبێت شەرم لە خۆیان بکەن، بە هاوکاریکردنی تورکیا و بە کوشتنی مرۆڤەکان رووی خۆیان رەش دەکەن. هەڵبەتە لە داهاتوودا بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە لەو هێرشانەدا ژیانیان لەدەستداوە لێپرسینەوە لە پەدەکە دەکەن.هیوادارم کە پەدەکە دەستبەجێ ئەو هەڵوێستەی خۆی بگۆڕێت و دەست لە هاوکاری کۆمەڵکوژی هەڵبگرێت. لەبەر ئەوەی ئەوە هاوکاری تاوانە و بوونە هۆی کوشتنی گەلی کوردستان".

من بینیومە کە ١٠٠ کەس بە چەکی کیمیایی کوژراون

د. عەباس مەنسوران باسی لەوەکرد کە دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئەو بۆ یارمەتیدانی بریندارەکان چووبە سەرێکانی و قامیشلۆ و وتی، " من یەکەم جار لە نەخۆشخانەی حەسەکەدا چەند بریندارم بینی، من بینیم کە زیاتر لە ١٠٠ کەس لەوێ لەئەنجامی هێرشی کیمیایی ژیانیان لەدەستداوە. لەو سامپڵ و نمونانەی ناردبووم بۆ سویسرا و لە تاقیگەیکاندا پشکنینیان بۆکرا دەرکەوت کە بۆمبی فۆسفۆری سپی بەکارهێنراوە.. من راپۆرتێکی ١٨ لاپەڕەییم ئامادەکرد، بە هاوکاری پزیشکانی دەیکە دۆسیەیەکمان بە وێنە و ڤیدیۆ و نمونەی تەرمی ئەو کەسانەی ژیانیان لەدەستداوە، ئامادەکرد. هەموو ئەو دۆسیانە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان رەوانە کرا، بەداخەوە قۆناغی کۆرۆنا هاتەئاراوە و ئەو دۆسیەیە لە دادگا کردمانەوە دواکەوت. ئێستا دادگای مافەکانی مرۆڤی نێونەتەوەیی پێشنیازی کردووە کە ئەو دۆسیە جارێکیتر هەڵبسەنگێنرێتەوە. ئەو دۆسیە هێستا بەردەوامە".

د. عەباس مەنسوران ئەوەشی خستەڕوو کە راپۆرتەکە پێشکەش بە ئۆ پی سی دەبڵیوش کراوە و وتی، "من لە سەر ئەو بابەتە داوای کۆبوونەوەم لە ئۆ پی سی دەبڵیو کرد و من ویستم کە بچمە نوسینگەکەیان. رۆژی یەکەم قەبوڵیان کرد. بەڵام کاتێک ویستم لە پاریسەوە بچمە ئەوێ هەواڵیان نارد کە پێویست ناکات رووبەڕوو یەکتر ببینین. ئەوان وتیان دەتوانن لە گەڵ کۆمەڵێک لە شارەزایانی فیزیا و کیمیا لەسەر نمونەکان لێکۆڵینەوە بکەن و لەگەڵ مندا قسە نەکەن. من تەنیا بەڵگە و ئەنجامی تاقیگەکانم دایە ئەوان، دیارە کە فۆسفۆری سپی بەکاردەهێنرێت، بەڵام ئۆ پی سی دەبڵیو تەنیا وتی، کە قەدەغەیە، ئەو کاتەش هاوکاری ئێمەی نەکرد".

د. عەباس مەنسوران ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو درێژە بە لێکۆڵینەوەکانی خۆی دەدات و وتی، "ئەوەی بە خۆی دەڵێت مرۆڤ، دەبێت ئەو بەرپرسیارێتیە لە خۆیدا ببینێت. بە راستیش دەبێت کۆمەڵێک شاند دروست بکرێن و شاندێک لە پزیشکان و لێکۆڵەرانی فیزیکناس رەوانەی هەرێمەکە بکرێت. دەبێت لە ئاستی نێونەتەوەییدا پشتیوانی لە قوربانیان بکرێت و لە دژی ئەو تاوانانەی تورکیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و دامەزراوەکان دۆسیەی جددی بکرێنەوە. بەڵێ ئەگەر دەرفەت هەبووایە منیش دەمەوێت بچمە هەرێمەکە و لێکۆڵینەوە بکەم".

هـ . ب