دادگای دەستوری هەمیشەیی پشتیوانی خۆی بۆ دڕندەیی لە ژێرزەمینەکانی جزیر دەربڕی

دادگای دەستووری هەمیشەیی لە وەڵامی سەرلێدانەکان لەبارەی کردەوە دڕندانەکان لە ژێرزەمینەکانی جزیر رایگەیاند، "بەکارهێنانی هێزی کوشتن پێویست بووە".

ماوەیەک بەر لە ئێستا دادگای دەستوری هەمیشەیی لەبارەی داواکاری و سکاڵای هەندێک کەس کە لە هێرشە پاکتاوکارییەکانی ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٥ لە ناوچەی جزیری شرنەخ لە ژێرزەمینی ماڵەکاندا گیریانخواردبوو و کوژرابوون، بڕیاری "قەبوڵ ناکرێت"ی دابوو. لەبارەی سکاڵاکان لەسەر "پێشێلکردنی مافی ئازادی و ئاسایشی تاکەکەسی"، "پێشێلکردنی مافی سکاڵای تاکەکەسی" و "قەدەغەی مامەڵەی نەشیاو، پێشێلکردنی مافی رێزگرتنی لە ژیانی تایبەت و خێزانی و ئازادی ئایین و ویژدان"دا بڕیاری پاساوئامێزی دا. لە بڕیاری پاساوئامێزی دادگای دەستوری هەمیشەییدا بانگەشەی ئەوەکراوە کە لە بواری پرۆسە و رێکار و بنەماکاندا "هیچ پێشێلکارییەک" بوونی نییە.

هەروەها بانگەشەی ئەوەکراوە کە "زیانی مەدەنی" نەهاتووەتە ئاراوە و ئەوەش خراوەتەڕوو کە "گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە بەکارهێنانی هێزی کوشتن پێویستییەکی بێ ئەملاولا بووە".  

لە بڕیارەکەدا هاتووە، لەبارەی وتە وەرگرتن لە پۆلیس و سەربازەکان کە بەشداریان لە شەڕدا کردووە یان نا ئەوە هاتووە: "ئەستەمە یەکلایی بکرێتەوە کە چ مرۆڤێک لەلایەن چ کەسێکی ئەرکدارەوە کوژراوە".

هـ . ب