دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا داوای ئازادکردنی پەرلەمانتارانی هەدەپەی کرد
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) بڕیاری خۆی لەبارەی فیگەن یوکسەکداغو ١٢ پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپە ئاشکرا کرد. (DMME) داوای کرد پەرلەمانتاران ئازاد بکرێن.
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) بڕیاری خۆی لەبارەی فیگەن یوکسەکداغو ١٢ پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپە ئاشکرا کرد. (DMME) داوای کرد پەرلەمانتاران ئازاد بکرێن.
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دۆسیەی پەرلەمانتارە زیندانیەکانی هەدەپەی یەکلایی کردبوو. لە دۆسیەکەدا سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەش هەبوو، بەڵام لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٠دا بڕیار لەسەر دەمیرتاش درابوو و داوای ئازادکردنی کرابوو.
سەرۆکایەتی (DMME) بریاری کۆتایی خۆی لەبارەی پەرلەمانتارانی دیکەدا کە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا دەستگیرکرابوون و رایگەیاند کە زۆر مادەی دەستوری پێشێلکراون.
(DMME) بریاریدا هەموو دۆسیەکان کۆبکاتەوە و بکاتە یەک دۆسیە و تەئکیدی کردەوە کە مادەکانی ئازادی رادەربڕین، مافی ئاسایش و ئازادی و دادگاییکردن لە کەشێک و کاتێکی گونجاودا، مافی خۆگەیاندن بە دۆسیەی لێپرسینەوە پێشێلکراون.
دادگا بریاریدا کە بەم بارودۆخە هێشتنەوەی پەرلەماناتران لە زینداندا بە واتای درێژکردنەوەی پیشێلکاریەکانی ماف و پێشێلکردنی بەرپرسایری دەوڵەت دێت.
دادگا بڕیارەکەی پێشووی لەبارەی سەلاحەدین دەمیرتاش بەبیرهێنایەوە و گوتی، " بۆیە (DMME) لەم بڕوایەدایە کە بۆ ئازادکردنی پەرلەمانتاران کە مافەکانیان پێشێلکراوە، پێویستە حکومەت رێوشوێنی وەربگرێت."
هەروەها دادگا بڕیاریدا کە دەوڵەت پێویستە بۆ هەر یەک لە نورسەل ئایدۆغان، ئایهان بیلگەن و لەیلا بیرلیک ، ١٦ هەزار یۆرۆ وەک قەرەبوو دابین بکات.
لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا سەرەتا فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، دواتر سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و دوای ئەوانیش ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکە دەستگیرکران.
هەمان شەو ئیدریس بالوکەن سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە، سەلما ئیرماک، لەیلا بیرلیک، گولسەر یڵدرم، عەبدوڵلا زەیدان، فەرهاد ئەنجو، نیهاد ئاکدۆغان و نورسەل ئایدۆغان پەرلەمانتارانی هەدەپە دەستگیرکرن.
١١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ چاغلار دەمیرەل کە دوای ئیدریس بالوکەن کرایە سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە و بەسیمە کۆنجا پەرلەمانتاری پارتەکە کاتێک لە پەرلەمان هاتنە دەرەوە دەستگیرکران. بورجو چەکیک ئوزکان پەرلەمانتاری هەدەپەش لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٧دا لە شاری مووش دەستگیرکرا.
ف.ق