دادگای ئێران بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئەمجەد ئەمینی دا
ئەمجەد ئەمینی باوکی شەهید ژینا ئەمینی ڕایگەیاند بە پاساوی ئەوەی لە دژی سزای لە سێدارەدان پەیامی بڵاوکردووەتەوە، دادگا بڕیاری دەستبەسەرکردنی دەرکردووە.
ئەمجەد ئەمینی باوکی شەهید ژینا ئەمینی ڕایگەیاند بە پاساوی ئەوەی لە دژی سزای لە سێدارەدان پەیامی بڵاوکردووەتەوە، دادگا بڕیاری دەستبەسەرکردنی دەرکردووە.
ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی رایگەیاند، لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بانگهێشتی دادگا کرام و بڕیاری دەستبەسەر کردنم بۆ دەرچووە، دەشڵێت، ئەو بڕیارە بە هۆی بڵاوکردنەوەی پەیامێکم بووە لە دژی پەسەندكردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی.
ئەمجەد ئەمینی ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە لایەن دادگای شۆڕشی سەقز دۆسییەک بە تۆمەتی”پرۆپاگەندە دژی دەوڵەت” و “بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆم” بۆ کراوەتەوە و بانگهێشتی دادگا کراوم و بڕیاری دەستبەسەر کردنم بۆ دەرچووە.
دەشڵێت، تا کاتی دادگایی کردنەکە دەستبەسەر دەکرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد، کردنەوەی دۆسییەکە و بانگهێشت کردنم بۆ دادگا لەدوای بڵاوکردنەوەی پەیامێکم بووە لە دژی پەسەند کردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی.