داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەیان دار دەبڕنەوە

چەتەکانی داگیرکەری تورک ١٥ داری زەیتون و چەندین داری هەمەجۆری هاوڵاتییەکی گوندی خەلنیرە لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو دەبڕنەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، چەتەکان ١٥ داری بەرداری زەیتون و ژمارەیەک داری گوێز و هەنجیر دەبڕنەوە، ئەم دارانە موڵکی هاوڵاتییەکن بەناوی عیماد حوسێن لە گوندی خەلنیرەی سەر بە عەفرینی داگیرکراو.  

زەوی هاوڵاتییەکە دەکەوێتە پشتی گەڕەکی زەیدیە لە ناوەندی شاری عەفرین.

ماوەی ٥ ساڵە، تاوانەکانی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەرامبەر مرۆڤ و سرووشتی کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو بەردەوامە لەسایەی بێدەنگی جڤاکی نێودەوڵەتی.