دانیشتنی دۆزی کۆبانێ سبەینێ بەڕێوەدەچێت

لە دانیشتنی دۆزی کۆبانێ دە، دوای قسەکانی ئایهان بیلگەن کە بەرگری لەخۆی کرد، دانیشتنەکە سبەینێ بەردەوام دەبێت.

٣مین دانیشتنی دۆزی کۆبانێ کە لەو چوارچێوەیەدا سیاسەتمەدارانی هەدەپە دادگایی دەکرێن، دوای ناوبڕی نیوەڕۆ بەردەوام بوو.

دوای ئەوەی لیژنەی دادوەری چووە هۆڵەکە، ئایهان بیلگەن هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس کە لە ئەرکەکەی دوورخرابووە، دەستی بە بەرگریکردن لەخۆی کرد. بیلگەن لە ریگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە لە زیندانی سینجانەوە بەشداری لە دانیشتنی دۆزەکە کرد.

بیلگەن باسی ئەوەی کرد کە لە ٦-٨ی تشرینی دووەمدا کردەوەی خراپ لەلایەن داعشەوە ئەنجامدران. بیلگەن وتی، "لە سوریا کاتێک هێرش کرایە سەر خەڵک کە خزمەکانیان لە تورکیا بوون، لە تورکیا خۆپیشاندان ئەنجامدران. ئەرکی هێزە ئەمنیەکان ئەوەیە کە ئەوانەی هەوڵی تێکدەریان داوە ئاشکرا بکرێن و ئاسایشی چالاکوانان لە ئەستۆ بگرن."

شایەدحاڵە شاراوەکان درۆ دەکەن

بیلگەن رایگەیاند، وتەی شایەدحاڵە شاراوەکان درۆیە و وتی، "لە دۆسیەکەدا ٣ کۆنفڕانسی راگەیاندن هەیە و وەک تاوان دەبینرێن. لە ئەنجامی لێکۆلینەوەی هەواڵەکاندا دەتوانرێت راستیەکە ئاشکرا بکرێت."

دوای قسەکانی بیلگەن و پارێزەرانی، لیژنەی دادگا بڕیاریدا دانیشتنی دادگا بۆ سبەینێ دوابخرێت.

ف.ق