دایكانی شه‌ممه، كه له‌پێناو دیاریكردنی چاره‌نووسی كه‌سوكاره‌كانیان، كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان بێسه‌روشوێن كرابوون، بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بكرێت و ئه‌نجامده‌رانی دادگایی بكرێن، له هه‌فته‌ی ٩٥٤همین دا، درێژه‌یان به چالاكییه‌كه‌یان دا.
سه‌ره‌ڕای بڕیاری "پێشێكاری"ی دادگای باڵای دەستووری، دایكانی شه‌ممه و به‌رگریكارانی مافی مرۆڤ، كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گه‌ماڕۆ درابوون، به‌ره‌و گۆڕه‌پانی گالاتاسارای ڕێپێوانیان كرد و سه‌رباری هه‌موو گوشار و ئاسته‌نگییه‌كان درێژه‌یان به چالاكییه‌كه‌یان دا.
دایكانی شه‌ممه و به‌رگریكارانی مافی مرۆڤ، دوای بڕیاری "پێشلكاری"ی دادگای باڵای یاسایی له هه‌فته‌ی ١٤یه‌مینی رێگرییەکان، به‌ره‌و گۆڕه‌پانی گالاتاساری ڕێپێوانیان كرد. له‌وێ پۆلیس ئاسته‌نگی بۆ دایكانی شه‌ممه و به‌رگریكارانی مافی مرۆڤ دروستكرد و كه‌سانێكی زۆریان ده‌ستگیر كرد.
ژ.ن