دایكانی شه‌ممه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گهماڕو دراون
دایكانی شه‌ممه و سه‌رۆكی لقه‌كانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران، كه به‌نیازبوون به‌ره‌و گۆڕه‌پانی گالاتاساری ڕێپێوان ئه‌نجام بده‌ن، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گه‌مارۆ دران.
دایكانی شه‌ممه و سه‌رۆكی لقه‌كانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران، كه به‌نیازبوون به‌ره‌و گۆڕه‌پانی گالاتاساری ڕێپێوان ئه‌نجام بده‌ن، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گه‌مارۆ دران.
دایكانی شه‌ممه، كه له‌پێناو دیاریكردنی چاره‌نووسی كه‌سوكاره‌كانیان، كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان بێسه‌روشوێن كرابوون، بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بكرێت و ئه‌نجامده‌رانی دادگایی بكرێن، له هه‌فته‌ی ٩٥٦همین دا، له گۆڕه‌پانی گالاتاسارای درێژه‌یان به چالاكییه‌كه‌یان دا.
له چالاكییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یی دایكانی شه‌ممه، كه گوڵ به‌ده‌ست به‌ره‌و گۆڕه‌پانه‌كه ڕێپێوانیان ده‌كرد، سه‌رۆكی زۆرێك له لقه‌كانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران و هاوڵاتیان به‌شدار بوون.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی دادگای ده‌ستووری هه‌میشه‌یی، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكی دایكانی شه‌ممه كه پێشتر له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی بهیۆغلوی درابوو، وه‌ك "پێشێلكاری" ناوبرد، پۆلیس به پاساوی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كه گه‌ماڕۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی دا كه له‌به‌رده‌م سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئیسته‌نبوڵ كۆبوونه‌وه.
له ئێستادا گهماڕۆدانهكه به‌رده‌وامه.
ژ.ن