دایكانی شه‌ممه سه‌رباری گهماڕۆدانیان، ڕێپێوانیان ئه‌نجامدا
دایكانی شه‌ممه سه‌رباری قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كه‌یان و گه‌مارۆدانیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، به‌ره‌و گۆڕه‌پانی گالاتاسارای ڕێپێوانیان ئه‌نجامدا.
دایكانی شه‌ممه سه‌رباری قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كه‌یان و گه‌مارۆدانیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، به‌ره‌و گۆڕه‌پانی گالاتاسارای ڕێپێوانیان ئه‌نجامدا.
دایكانی شه‌ممه، كه له‌پێناو دیاریكردنی چاره‌نووسی كه‌سوكاره‌كانیان، كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان بێسه‌روشوێن كرابوون، بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بكرێت و ئه‌نجامده‌رانی دادگایی بكرێن، له هه‌فته‌ی ٩٥5همین دا، درێژه‌یان به چالاكییه‌كه‌یان دا.
ئه‌مڕۆ دایكانی شه‌ممه، سه‌رباری قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كه‌یان و گه‌مارۆدانیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، به‌ره‌و گۆڕه‌پانی گالاتاسارای ڕێپێوانیان ئه‌نجامدا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی دادگای ده‌ستووری هه‌میشه‌یی، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكی دایكانی شه‌ممه كه پێشتر له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی بهیۆغلوی درابوو، وه‌ك "پێشێلكاری" ناوبرد، ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕای بڕیاری "پێشێكاری"ی دادگای دەستووری هه‌میشه‌یی، سه‌رجه‌م ئه‌و جادانه‌ی به‌ره‌و شه‌قامی ئیستقلال ده‌چن، به بڕیاری پۆلیس داخران.
دایكانی شه‌ممه و به‌رگریكارانی مافی مرۆڤ، كه ده‌سته گوڵیان به‌ده‌سته‌وه بوو به پاساوی بڕیاری "قه‌ده‌غه‌كردن"هكه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بوونه‌وه.
ژ.ن