دایکانی شەممە، پرسیاریان لە چارەنووسی داغلی-یان کرد کە لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا 'بێسەروشوێنکرا'

لەم هەفتەیەدا دایکانی شەممە سەبارەت بە دیارنەمانی عەلی ئیحسان داغلی کە لە گوندی ئەشمێ ناوچەی فارقینی ئامەد بێسەرو شوێن کراوە، داوای ڕوونکردنەوەیان کرد.

دایکانی شەممە

دایکانی شەممە و پارێزوانانی مافی مرۆڤ لە گۆڕەپانی گالاتاسارای گردبوونەوە و داوای چارەنووسی کەسوکارەکانیان کرد، کە لە دەستبەسەر کردنەکاندا بێسەروشوێن کراون و داوایان کرد بکوژەکانیان رادەستی مەحکەمە بکەن چونکە لەژێر چاودێریدا بێسەروشوێن کراون، ئەم حەفتەیە داوای چارەنووسی ئیحسان داغلی ٣٠ ساڵانیان کرد کە لە ١٤ی نیسانی ١٩٩٥لەگوندی ئەشمێ ناوچەی فارقینی ئامەد دەستبەسەر و دواتر بێسەر وشوێن بووە.

بەیاننامەکەی ئەم هەفتەیە لەلایەن سەڤیل تورگوت پارێزوانی مافی مرۆڤ خوێندرایەوە. تورگوت بەسەرهاتی دیارنەمانی داغلی، لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا گێڕایەوە و وتی: "عەلی ئیحسان داغلی تەمەن ٣٣ ساڵ باوکی 3 منداڵە و لە گوندی ئێشمێ لە ناحیەی فارقینی ئامەد نیشتەجێ بووە، لە ١٤ی نیسانی ١٩٩٥، لە گوندی ئەشمێ، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە پێنج گوند ئەنجامدرا لەو کاتەدا عەلی ئیحسان لەگەڵ ٧ کەسی دیکە دەستبەسەر کران.

سەڤیل تورگوت وتی" "دواتر ڕەتکرایەوە کە عەلی ئیحسان داغلی دەستبەسەرکرابێت، دەگوترا لە کاتەدا هەڵاتووە. لە 11ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥، ڕۆژنامەی ئەڤرەنسەل وێنەی عەلی ئیحسانی بە چاوی بەستراو و جل و بەرگی خوێناوییەوە لە لاپەڕەی یەکەمی خۆیدا بڵاوکردەوە."

'بەدڵنیاییەوە دەبێ وڵامدەر بن و سەردەکەوین'

براکەی کەنعان بیلگین لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٩٤ لە ئەنقەرە دەستبەسەر و بێسەروشوێن کرا، عیرفان بیلگین لە گۆڕەپانەکە، لە بەرامبەر بە قەدەغەکردنی لەسەرخۆانە ناڕەزایی نیشاندا و وتی: " ئەو کەسانەی وێنەکانمان بەدەستەوەیە کەرامەت و شانازیی ئێمەن، تا لێپرسینەوەتان لێنەکەین کۆڵ نادەین و سەردەکەوین!