دایکانی شەممە ڕووبەڕووی هێرش و گرتن بوونەوە
سەرەڕای فشار و ئاستەنگەکان، دایکانی شەممە و پەرلەمانتاران چالاکییەکەیان ڕێکخست، بەهۆیەوە پۆلیس دایکانی شەممەی دەستگیرکرد.
سەرەڕای فشار و ئاستەنگەکان، دایکانی شەممە و پەرلەمانتاران چالاکییەکەیان ڕێکخست، بەهۆیەوە پۆلیس دایکانی شەممەی دەستگیرکرد.
لە هەفتەی ٩٥٨ دا، دایکانی شەممە درێژەیان دا بە چالاکییەکەیان لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای، لەپێناو داواکردنی چارەنووسی ونبووان و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان. هاوسەرۆکانی هەدەپە، پەروین بوڵدان و مەدحەت سەنجار، سەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، کەسکین بایندەر، پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز، سیری ساکیک و مەراڵ دانیش بەشتاش، ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی هەدەپە موسا پیرئۆغلۆ و پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی تورک ئەحمەد شیک، پشتیوانی چالاکییەکەی ئەم هەفتەیە بوون.
پەرلەمانتاران گەمارۆدران... دایکان دەستگیرکران
کاتێک پەرلەمانتاران جووڵەیان کرد بەرەو گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای، پەرلەمانتاران ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر گەمارۆدان، لەوکاتەدا، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز و سەرۆک پەرلەمان سەری سورەیا ویستی بچێتە نێو گۆڕەپانەکەوە بەڵام پۆلیس ڕێگری کرد.
دایکانی شەممەش بەرەو گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای جووڵەیان کرد، لەوکاتەدا ڕووبەڕووی لێدان بوونەوە و پۆلیس گەمارۆیدان لەبەردەم ڕێڕەوی چیچەک لە شەقامی ئیستیقلال، لەوکاتەدا گەنجێک دژی پێشێلکارییەکانی پۆلیس وەستایەوە بەڵام ئەویش ڕووبەڕووی لێدان بوویەوە، دایکانی شەممە بە نیشانەی سەرکەوتن ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر پێشێلکارییەکانی پۆلیس.
پاشان پۆلیس دایکانی شەممەیان کەلەپچە و دەستگیرکرد، ڕۆژنامەوانەکان ویستیان ڕووداوەکە ڕووماڵ بکەن بەڵام پۆلیس ڕێگری لێ کردن.