'دەبینە خزمەتکاری گەلـی ئیدر'

نەجلا کووم، هاوسەرۆکی شارەوانی ئیدر، ڕایگەیاند، گەل بە بێ سڵکردنەوە لە قوربانیدان، بەم شێوەیە ئیرادەی خۆیان بە دەست گرتەوە و وتیشی، 'دەبینە خزمەتکاری گەلەکەمان'.

نەجلا کووم-هاوسەرۆکی شارەوانی ئیدر

ئەگەرچی ئاکەپە و مەهەپە لە ئیدر کاندیدێکی هاوبەشیان دەست نیشان کرد، بەڵام دەم پارتی سەرکەوتنی بەدەستهێنا. هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی، نەجلا کووم، ڕایگەیاند ئەم سەرکەوتنەکە بە ورەی بەرز و پاڵپشتی گەل بەدەست هاتووە.

نەجلا کووم هاوسەرۆکی شارەوانی ئیدیر، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند کە بە مۆڕاڵ و هاندانی بەرزی گەلەوە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. وتی: "تەنانەت دوای هەڵبژاردنیش بە بڕوا و بوێری و ئیرادەیەکی زۆرەوە خاوەنداری لە دەستکەوتەکانی کرد و هەڵوێستی خۆی بە دۆست و دوژمنان نیشان دا."

نەجلا کووم بەبیری هێنایەوە کە ئاکەپە لە هەڵبژاردنە هەرێمیەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٩دا بە نایاسایی دەست بەسەر سەرجەم شارەوانیەکانی گەلی کورددا گرت و قەیومی لە شوێنیان دانا ، بەڵام نەیانتوانی بە ئەنجامەکانیان بگەن. بەپێچەوانەوە، بە سیاسەتی قەیومەکان بووە هۆی شکستهێنانی ئاکەپە، بەکردارە دژە دیموکراسیەکانی حکوومەت کە بە توندوتیژی و دەستبەسەرداگرتنی مافەکان، لە شارە کوردییەکاندا دەستیان پێکرد بوو، شکستیان هێنا، لە هەمووی گرنگتر بووە هۆی بەرز بوونەوەی ئیرادە و هۆشیاری نەتەوەیی لە نێو گەلی کورد.

نەجلا کووم ڕایگەیاند لەگەڵ خەڵک پڕۆژەکانیان دەست پێدەکەن و ئەو بەڵێنانەی بە گەلیانداوە جێبەجێ دەکەن و ڕایگەیاند کە دەبنە خزمەتکاری گەل.