'دەخوازرێت کە لەرێگەی زیندانەکانی جۆری ئێس گۆشەگیری بەرفراوان بکەن'

زیندانەکانی جۆری ئێس لە تورکیا کە کراونەتەوە لە رێگەی هەواڵەکانی ئەشکەنجەوە کەوتنە بەر باس. زیندانەکانی جۆری ئێس کە لە دوایین نمونەدا پاسەوانەکان زیندانیەکیان تێدا ئەشکەنجەدا، دەریدەخەن کە کردەوەی گۆشەگیری قووڵتر دەبێتەوە.

زیندانەکانی جۆری ئێس کە لەم دواییەدا لە رێگەی ئەشکەنجە 'بەستنەوەی بەرازەکان' کە پاسەوانەکان لە دژی زیندانیەک بە ناوی بورهان باروت لە زیندانی خۆری ئێسی ئانتالیا ئەنجامیاندابوو، کەوتە بەر باس، بەتایبەتی بۆ زیندانییانی سیاسی وەک هەنگاوێکی نوێ ئەنجامدانی گۆشەگیری هاتە ئاراوە. لەئێستادا زیندانیانی سیاسی، زۆرترین رێژەی زیندانیانی ناو زیندانەکانی جۆری ئێس پێکدەهێنن، کە لەسەرەتای کرانەوەیان دا لە رۆژەڤدابوون، بەتایبەتی لە رووی گۆشەگیرکردنی زیندانیانی سیاسی، تاقیکردنەوەی شێوازی نوێی ئەشکەنجەدانن. لە زیندانەکان، بە پێچەوانەی زیندانەکانی جۆری ئێف ژووری تاکەکەسی و هەبوونی کامێرا لە شوێنەکانی وەک گەرماو و توالێتەکان سەرنج رادەکێشێت.

یەک لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی گەل نەعیم ئەمینئۆغڵو، لەبارەی رووداوەکانی ناو زیندانەکانی جۆری ئێس و جیاوازی ئەو زیندانانە لەگەل زیندانەکانی جۆری ئێف قسەی بۆ ئاژانسی هەوآڵی فورات (ANF) کرد.

'زیاتر لە هەزار زیندانیی سیاسی لە زیندانەکانی جۆری ئێسدا راگیراون'

ئەمینئۆغڵو باسی لەوەکرد، کە تائێستا لە ماناڤاگات، کاڤاک، بۆدروم، ئانتالیا، ئیدر و کرشەهیر ٦ زیندانی جۆری ئێس بوونیان هەیە و لەو زیندانانەدا سێ هەزار و ٣١٢ زیندانی بەندکراون لەوانە زیاتر لە هەزار کەسیان زیندانیی سیاسیین.

ئەمینئۆغڵو بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانی دا: "لە ساڵی ٢٠٢١دا لە تورکیا سەرەتا سێ زیندانی جۆری ئێس کرانەوە؛ لە یەکی ئەیلولی ٢٠٢٢ بەداوە ژمارەی زیندانەکانی جۆری ئێس گەیشتە ٦. هەر زیندانێک توانای راگرتنی ٥٥٢ زیندانیکراوی هەیە. بە گشتی دەکاتە سێ هەزار و ٣١٢ کەس. لەو زیندانە ئاماژەپێکراوانە لە زیندانی جۆری ئێسی ماناڤگات و کاڤاک و ئانتالیا بە گشتی سێ موەکیلمان هەیە. هەروەها جگە لەوانە لەم دوورخستنەوەیەی ئەم دواییەی زیندانی سیاسیدا ژمارەی زیندانیانی سیاسی لەو زیندانانەدا هەڵکشا بۆ سەرووی هەزار کەس.

ئەمینئۆغڵو ئەوەی خستەڕوو کە زیندانەکانی جۆری ئێس جیاواز لە زیندانەکانی جۆری ئێف رێکدەخرێن و وتی، "زیندانەکانی جۆری ئێف وەک چەند جۆری ژوور دروست دەکرێن. لەو زیندانانەدا ٣٦٨ کەس رادەگیرێن. لە نێوان زیندانەکانی جۆری ئێف کە لە ژووری تاکەکەسی و سێ کەسی پێکدێت و زیندانەکانی جۆری ئێس دوو جیاوازی گرنگ بوونی هەیە. زیندانەکانی جۆری ئێس لە ژوورەکانی یەک و سێ کەسی پێکدێن. ژمارەی ژوورە تاکەکەسیەکان لەو ژمارەی ژوورە سێ کەسیەکان زیاترە. لە زیندانی جۆری ئێف ئەمە پێچەوانەیە.

جیاوازییەکی دیکەش بریتیە لەوەی کە لە نهۆمی خوارەوەی ژوورە سێ کەسییەکان زیندانەکانی جۆری ئێس کامێرای چاودێری بوونی هەیە. لە نهۆمی خوارەوە گەرما و توالێت هەیە و بینینی کامێرا لەو نهۆمە وەک جیاواز و کێشەیەکی گەورە دادەنرێت".

لەگەڵ چوونە ناو زیندانەکان دەست بە ئەشکەنجە دەکرێت

ئەمینئۆغڵو سەرنجی راکێشا بۆ سەر هەواڵەکانی ئەشکەنجە کە لە ماوەکانی رابردوودا زیادیان کردووە و وتی، "لەگەڵ موەکیلەکانمان لەو بارەوە دیدارمان ئەنجامدا. لەگەڵ چوونەناو ئەو زیندانانەدا ئەشکەنجە دەستپێدەکات. بە تایبەتی پشکنین بە رووتی بە سەر زیندانیانی سیاسیدا دەسەپێندرێت و زیندانیانیش دژی ئەوە دەوستنەوە. بەوەش دەست بە ئەشکەنجە دەکرێت. موەکیلەکانمان لە زیندانی جۆری ئێسی کاڤاک و جۆری ئێسی ئانتالیا لە ئەنجامی پشکنین بە رووتی بوونە قوربانی ئەشکەنجە".

گۆشەگیری لە دژی زیندانیان

ئەمینئۆغڵو باسی لەوەکرد کە سیاسەتی "چاکسازی" لە دژی زیندانیانی سیاسی خراوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و ئەو قۆناغە بە کۆمەڵکوژییەکانی زیندانەکان لە ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٠٠ دەستیپێکرد، بە زیندانەکانی جۆری ئێس و وای گەیشتە بەرزترین ئاست.

ئەمینئۆغڵو دەستنیشانی کرد کە دەخوازرێت گۆشەگیری بە تەواوی کۆمەڵگادا بڵاوبکرێتەوە و بەم جۆرە درێژەی پێدا: "بۆ زیندانیانی سیاسی زیندانەکانی جۆری ئێس؛ زیندانێکە کە وەک درێژکراوەی سیاسەتی گۆشەگیری جۆری ئێف دەکرێنەوە. لەبەر ئەوە تایبەتمەندی سەرەکی ئەوان بریتیە لە شێوەی ژوورەکان و بە ئامانجی "چاکسازی"ی زیندانیانی سیاسی کراونەتەوە. هەربۆیەشە ئەو هەواڵانەی لەو زیندانانەوە دزەیان پێدەکرێت لە بارەی ئەشکەنجەدانەوە، ئاماژەن بۆ کردەوەی سیستماتیک لە چوارچێوەی سیاسەتی گۆشەگیری. هەڵبەت ئەوە تەنیا زیندانیانی سیاسی ناگرێتەوە. ئەو گۆشەگیرییەی لە زیندانەکاندا دەستیپێکردووە، دەیانەوێت بە تەواوی کۆمەڵگادا بڵاوی بکەنەوە. بە کردنەوەی زیندانەکانی جۆری ئێس و وای پەیامێکی بەم جۆرە دەدەنە گەل؛ 'نەڕژێنە کۆڵانەکان، قسەمەکەن، بیرمەکەنەوە، بەپێچەوانەوە ئێوە لە رێگەی زیندانەکانی جۆرەی ئێس و وای کۆتاییتان پێدەهێنرێت".

هـ . ب