دۆخی تەندروستیی کازم کاراتاش زیندانیی سیاسی بەرەو خراپتربوون دەڕوات

کازم کاراتاشی تەمەن ٥٩ ساڵ زیندانیی نەخۆش، کە نزیکەی ٣٠ ساڵە لە زینداندا بەندکراوە، دۆخی تەندروستیی زیاتر بەرەو خراپی دەڕوات.

گوڵستان کاراتاش کچی کازم کاراتاشی زیندانیی سیاسی ڕایگەیاند، چەندین جار داوای ئازادکردنی باوکی کردووە، بەڵام هەر جارە وەڵامێکی نەرێنیمان پێدەدەنەوە. راشیگەیاند، مەترسی لەسەر ژیانی باوکی هەیە.

کازم کاراتاش لە زیندانی ژمارە ٢ی جۆری ئێفی تەکیرداغ دا زیندانیکراوە. لە ساڵی ١٩٩١ەوە بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن دا" سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە. کاراتاش لە چەندین زیندانی وەک ئیزمیر، ئایدن، دیلۆک، کارابوک، رحا حیلوان دا زیندانی کراوە و بۆ زۆر زیندان دوورخراوەتەوە. کاراتاش نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە، پەستانی خوێن و ئازاری پشت و ملی هەیە.

گوڵستان کاراتاش کچی ئەو زیندانییە سیاسییە رایگەیاند،  باوکی دوو جار تووشی خوێنبەربوونی گەدە بووە. چەندین جار پشکنینی دەمارەکانی خوێنی لە رێگەى ئانژیۆگرافییەوە بۆ کراوە و لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا لە نەخۆشخانەی شاری کارابۆک نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە.

گوڵستان کاراتاش ڕایگەیاند، باوکی لە پێش و لە دوای نەشتەرگەرییەکەوە قاچەکانی کەلەپچەکراو بوون و وتی: "نەشتەرگەرییەکە زۆر قورس بوو".

کاراتاش ڕایگەیاند، پارێزەرەکان بەردەوام داوای ئازادکردنیان کردووە، بەڵام هەمیشە داواکانیان ڕەتکراونەتەوە و وتی: "ئێمە نیگەرانین لەوەی، کە کێشەی ژیانی روو بدەن. ئێمە لە مەترسیەکانی سەر ژیانی نیگەرانین. هەروەها لەم زیندانەدا هەر وەک زیندانەکانی تر، کە باوکی منیان تیادا زیندانیکراون، توندوتیژی و گوشار لە سەر زیندانیان لە بەرزترین ئاستدایە. ستراتیژیایەک بۆ چەوساندنەوە و سەرکوتکردن و بێزارکردن پیادە دەکرێت. بۆ نموونە؛ ئەوە پێنج جارە پۆستەیەک بۆ باوکم دەنێرین، بەڵام هەموو جارێک دەگەڕێندرێتەوە بۆمان و پێی نادرێت".

"ئێمە هەرگیز هەنگاو بۆ دواوە نانێین"

گوڵستان کاراتاش ئاماژەی بەوەدا، ئەو کارە بەتەواوی نایاساییە و وتی: "لە شوێنێک دادپەروەری و یەکسانی نییە، مانادارە، کە باس لەمافەکان بکرێت. لە ڕاستیدا ئێستا یاسا و مافەکان تەنیا بە ناو ماونەتەوە و لە ڕاستی و واقع دا هیچ شتێک نەماوە. ئەوە بەسەر ئێمەدا دەسەپێنرێت، کە ئێمە دەست لە دادپەروەری، یاسا و یەکسانی هەڵبگرین، بەڵام ئێمە کۆڵ نادەین و دەستبەردار نابین و ئێمە هەرگیز لە تێکۆشانی دادپەروەری و یەکسانی ناکشێینەوە و هەنگاو بۆ دواوە نانێین".

ژ.ت