دەم پارتی بەیاننامەی هەڵبژاردنی ژنانی ڕاگەیاند
لە بەیاننامەی هەڵبژاردنی ژنانی دەم پارتی بۆ ژنان چەندین پرۆژە ڕاگەیاندرا.
لە بەیاننامەی هەڵبژاردنی ژنانی دەم پارتی بۆ ژنان چەندین پرۆژە ڕاگەیاندرا.
لە هۆتێلکی شاری ئەنقەرە لە لایەن پارتی یەکسانی و دیموکراسی کار و بەرنامەی ژنانی بۆ هەڵبژاردنی ٣١ ئازار ئاشکراکرد. وێڕایی ئامادەبوونی بەربژێرەکان چەندین کەس بە جل و بەرگی کوردییەوە بەشداری بەرنامەکە بوون. لە هەیوانی چالاکیەکەدا بە زمانی کوردی و چەندین زمان پۆستەر هەڵواسرابوون، بە ئاماژەدان لەسەر گۆشگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
بەرنامەکە بە خولەکێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستپێکرد و پاشان هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغللاری قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا بەرنامەی ژنانی هەڵبژاردن سەرچاوەی خۆی لە تێکۆشانی پێنج هەزار ساڵەی ژنان و ژنی کوردەوە وەردەگرێت و وتی: "بەنامەیەکی بەهێزە. لە دژی سیستەمی پیاوسالار، لە دژی ژیانی شاری کە پیاوسالاری دروستیکردوە. ئێمەی ژن تێگەی شارەوانی لە سەر بنەمایی ئازادیخوازی ژن، ئیکۆلۆژی و دیموکراتیک پێشکەش دەکەین".
داوتر تولای حاتەم ئۆغللاری بەرنامەی هەڵبژاردنی ژنانی ئاشکرا کرد:
*بۆ وەرگرتنەوەی ئەو شتانەی لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە لە ژنان دزروان، جارێکی تر بە ئیرادەیەکی بە هێزی ژنانەوە بۆ خۆمانی دەگەڕێنیەوە. لەگەڵ تەواوی ڕێکخستنەکانی ژنان، دەسپێشخەری مەدەنی، ئەنجومەنی گەڕەکەکان و ئەنجومەنی ژنانی شارەوانیەکان، لیژنەی ژنان دادەمەزرێنین و لە ڕێگەیی پشتیوانی و خۆڕێکخستنەوە چارەسەرێکی هاوبەش دەئافرێنین.
*بە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، ئیرادەی ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژنان بەهیزتر بکەین و بەشداری دەکەین.
*لیستەکانی مەجلیسی شارەوانی و نوێنەری گشتی شار وەک ڕێبازی یەک ژن-یەک پیاو ئامادە دەکەین.
*پشتیوانیکردنی ژنانی هەرێمی و نەتەوەی و نێونەتەوەی زیاتر دەکەین.
*بە پشتوانی ژنان پشتیوانی دەدینە لایەنی فرەناسنامەی، فرەچاند و فرەزمانی.
*بۆ پاراستنی بەهاکانی یەکسانی و ئازادی، سیاسەتی ژنان بە گوێرەی ڕەگەزەکانی خۆجێی دادمەزرێنین.
*بۆ خزمەتکردنی ژنان، پێوەرەکانی یەکسانی بە شێوەیەکی چالاک دەکەین بە میراتی خۆمان.
*بۆ ئەوەی ژنان بەشێوەیەکی کاریگەر بەشداری لە پرۆسەی بڕیاردانی شارەوانیەکان بکەن، جارێکی تر 'ئەنجومەنی ژنانی شارەوانی' دادەمەزرێنین.
*بەردەوام دەبین لە دژایەتیکردنی ئەو گوشارانەی لەسەر ژن دەکرێن.
*لە تەواوی یەکینەکانی سیاسەتی ژنان ئەوە دیاری دەکەین، ڕێکخستنی خۆسەری ژنان بەهێز بکەین و پشتگیری بدەین بە بەشدرایکردنیان لە ناو میکانیزمەکانی ڕادەربرین و بڕیارداریدا.
*تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت لە دژی سیستەمی پیاوسالاری.
*بە ئیرادەی ژنانەوە دەست لە دیموکراسی هەرێمی و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بەرنادەین.
*ئەکادیموبوونی سیاسەتی ژنان، قوتابخانەی سیاسەتی ژنانی بەرێوەبەری ژنان بڵاوبکەینەوە.
*پلانی ستراتیژی و بوودجە و گفتوگۆ و بڕیاردانمان، هەموو پرۆسەکان بە بەشداری چالاکانەی ئەنجومەنی ژنان بێت
ناوەندەکانی یادەوەری ژنان
*لە دژی سیاسەتی تواندنەوە، بەزمانی خۆمان هونەر دروست دەکەین و پرۆژەکانی ماڵی ڕۆشنبیری بەهێزتربکەین.
*گۆڕینی ئەو جێگانەی کە ژنانی بەتەمەن ئەزموونەکانی خۆیانی تێدا باسدەکەن.
*ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی ژنان.
خزمەتکرنی ژنانی ئازاد
*هەرێمە سەرەکی و سترتیژییەکان دیاری بکەین، کۆرسی پیشەی و بازاری دیجیتاڵ بکەینەوە و بڵاوبکەینەوە.
*کردنەوەی ناوەندەکانی فرۆشتن بۆ ژنان بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی خۆیانی تێدا بفرۆشن.
*پرۆژەی 'هاوکاری ژنان' جارێکیتر جێبەجێدەکەینەوە.
*لە چوارچێوەی پرۆژەکانمان لە ژێرناوی 'ئابووری ژن' پەرە بەو ڤیستیڤاڵانە دەدین بۆ زیاتر بەرەوەپێشچونی کاری ژنان.
*بەرنامەی (ژن کارت) لە هەموو شارەوانییەکان ئەنجام بدەین.
پرۆژەکان بۆ ژنانی گەنج
*لە هەموو شارەکان پەرەوەردەی و ئابوری بۆ ژنانی گەنج
*لەو دەوربەری بەشەناوخۆیەکان کە ژنانی گەنجی لێدەژێت سیستەمی ڕوناکردنەوەی زیاتری تێدادروستبکەین.
*چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوونی ژنانی گەنج کە لە بەشەناوخۆیەکاندا دەژین.
*یارمەتیدانی ژنانی گەنج بۆ تەواوکردنی زانکۆ.
پرۆژەکان لە دژی توندوتیژی
*لەو ناوچانەی کە ڕێژەی دانیشتوانیان زۆر، بارودۆخی گونجاو بڕەخسێنین و پەناگەی سەر بەشارەونیەکانمان دامەزرێنین.
*کردنەوەی ناوەند بۆ ئەو ژنانەی کە دابڕاون لە هاوکاری دەرونی و یاسایی.
*لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەوەستینەوە کە لە دژی کەسانی ئێڵ جی بی تی ئەنجام دەدرێن
هەروەها لە کارنامەی ژنانی هەڵبژاردنی ژنانی دەم پارتیدا؛ پلان و چالاکی ژنان لە دژی کارەساتە سروشتیەکان داڕێژراوەتەوە کە لە دۆخی ڕودانی کارەساتەکاندا چۆن مامەڵە بکەن. هەر لە بەرنامەی کاردا کار لەسەر ئەو دۆخانە دەکرێت کە دەبنە ئاستەنگ لە ڕێگەی خەباتی ژناندا. وە لە بەرنامەکەدا گۆڕەپانی ئیکۆلۆژی و گۆڕەپانی ژیانی هاوکار بە ژنان خراوتە بەرباس و باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنانی پەنابەر کراوە.