دەم پارتی و هەدەکە: چاپەمەنی کوردی هەرگیز ڕادەست نابێت
دەم پارتی و هەدەکە هێرشی سەر چاپەمەنی ئازادیان شەرمەزار کرد و دووپاتیان کردەوە حکومەت ناتوانێت لەڕێگەی هێرشەوە ئەنجام بەدەست بهێنێت و گوتیان: "چاپەمەنی ئازاد هەرگیز سەر نەوی ناکات".
دەم پارتی و هەدەکە هێرشی سەر چاپەمەنی ئازادیان شەرمەزار کرد و دووپاتیان کردەوە حکومەت ناتوانێت لەڕێگەی هێرشەوە ئەنجام بەدەست بهێنێت و گوتیان: "چاپەمەنی ئازاد هەرگیز سەر نەوی ناکات".
ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئیستەنبوڵ و کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) پەیوەست بە دەستبەسەرکردن و هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ و بەلژیکا، لە ڕێکخستنی دەم پارتی ئیستەنبوڵ ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئیستەنبوڵ، موراد کالماز تیشکی خستەسەر دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەوانانی کورد لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و سەردانی ئەردۆگان بۆ عێراق و هەولێر، گوتی: "پاش سەردانەکە ئەم ئۆپەراسیۆنانە ئەنجامدران. ئەم ئۆپەراسیۆنانە دژی چاپەمەنی ئازاد قۆناغی ئایندەمان پیشان دەدەن. نەریتی چاپەمەنی ئازاد نزیکەی ٤٠ ساڵ تەمەنێتی، بەرامبەر ئەم هێرشانە سەر نەوی ناکەین".
دەست لەم سیاسەتی شەڕە هەڵبگرن
هاووتەبێژی هەدەکە عەلی بال ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکەی بەلژیکا قبووڵ ناکرێت و شەرمەزاری دەکەین، گوتی: "دەسەڵاتداران هەوڵدەدەن لەڕێگەی شەڕ و تاڵانەوە هێزی خۆیان بپارێزن. پێویستە چی زووە دەست لە سیاسەتی شەڕ هەڵبگرن. چونکە هیچ قازانجێکی بۆ گەلانی تورکیا نابێت".
"چاپەمەنی کورد ڕادەست نابێت"
پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ، چیچەک ئۆتلو ڕایگەیاند ئەم هێرشانە بەرئەنجامی شکستی ئاکەپەیە لە هەڵبژاردن، گوتی: "ئەم هێرشە گرێدراوە بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی وانەوە. خەباتکارانی چاپەمەنی کە ڕاستی دەنووسن و دەیگوازنەوە، هەرگیز بێدەنگ ناکرێن. چاپەمەنی ئازاد شوێنکەوتەی ئاپێ موسایە. چاپەمەنی کورد هەرگیز ڕادەست نابێت".