دەقی پەیماننامەی لۆزان وەگێڕدرا بۆ زمانی کوردی
پاش سەد ساڵ لە واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزان، دەقی پەیماننامەکە وەرگێڕدرا بۆ زمانی کوردی، وەرگێڕەکەی دەڵێت: "ئامانجم لە وەرگێڕانی کتێبەکە سودوەگرتنە لە هەڵەکانی ڕابردوومان".
پاش سەد ساڵ لە واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزان، دەقی پەیماننامەکە وەرگێڕدرا بۆ زمانی کوردی، وەرگێڕەکەی دەڵێت: "ئامانجم لە وەرگێڕانی کتێبەکە سودوەگرتنە لە هەڵەکانی ڕابردوومان".
پاش سەد ساڵ لە واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزان (پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا ٢٤ی تەمووزی ١٩٢٣) دەقی پەیماننامەکە لەلایەن وەرگێڕ بڕوا ستارەوە وەرگێڕدرا بۆ زمانی کوردی.
بڕوا ستار وەرگێڕی کتێبەکە دەڵێت: " نەبوونی جیهانبینی سەرکردەکانی کورد و تێنەگەیشتنیان بووە لە هەلومەرج و پێداویستی ئەو سەردەمە، کە نەیانتوانیوە سوود لە دەرفەتەکان ببینن و خۆیان لەگەڵ خواستی زلهێزەکاندا بگونجێنن، بە پلەی یەکەمیش پشتیوانییەکانیان بوو بۆ مانەوەی دەوڵەتی عوسمانی، کە ڕۆژگاری کۆتایی هاتبوو، لەگەڵ ئەوەشدا نەبوونی یەکێتی لە نێوانیاندا هۆکارێکی دیکەی ئەو ستەمە مێژووییە بوو، کە بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵە دەرهەق بە گەلێکی دەیان ملیۆنی دەکرێت".
بڕوا ستار سەبارەت بە ئامانج لە وەرگێڕانی کتێبەکە دەکات و دەڵێت: " ئەوەی وایکرد دەقی ئەم پەیماننامەیەی لۆزان وەربگێڕمە سەر زمانی شیرینی کوردی، ئەوەیە سوود لە هەڵەکانی ڕابوردومان وەربگرین و نەهێڵین بڕیارەکانی ئەو پەیماننامەیە بچێتەپێش".