دەسپێشخەریی گەلی کوردستان سڵاوی لە بەرخۆدانی مێژوویی کرد

دەسپێشخەریی گەلی کوردستان بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو سڵاوی لە بەرخۆدانی مێژوویی گەل کرد و گوتی: "سڵاو دەکەین لە جەژنی مەزنی بەرخۆدان کە لە تێکۆشان دژی فاشیزمدا ئیتر وەک شۆڕشی وان دەناسرێتەوە و پیرۆزی دەکەین".

دەسپێشخەریی گەلی کوردستان دەربارەی بەرخۆدانی گەلی وان بە ناونیشانی "بۆ هەموو گەلی وان و ڕای گشتی دیموکراتیک" ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و سڵاوی لە بەرخۆدانی مێژوویی گەل کرد.

ڕاگەیاندراوەکە تیشک دەخاتە سەر کودەتاکەی وان و ڕایگەیاند دژی ئەم کودەتایە پشتگیرییەکی مەزنی گەلی کوردستان پێشخرا، ئەم کودەتایە بە بەرخۆدانی مێژوویی گەلی وان و بە پێشەنگایەتی گەنجان و ژنان تەسفیەکرا.

ڕاگەیاندراوەکە سڵاو لەو بەرخۆدانە مێژووییە دەکات کە فاشیزمی تێکشکاند و دەڵێت: "سڵاو دەکەین لە جەژنی مەزنی بەرخۆدان کە لە تێکۆشان دژی فاشیزمدا ئیتر وەک شۆڕشی وان دەناسرێتەوە و پیرۆزی دەکەین".