دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر زۆر کارگە و ئۆتۆمبێڵیان سووتاند

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، ئەوان لە پێنج شار زۆر کارگە و ئۆتۆمبێڵیان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە لە هەموو جێگەیەک لە فاشیستەکان دەدەن و بەرپرسیاری سووتاندنی زۆر کارگە و ئۆتۆمبێڵی لە ئەستوو گرت.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە ١٥ی ئایاردا لە دوزجە کارگەیەکی مۆبیلیات، ٢ ترێڵە، ٢ ئۆتۆمبێڵ و کارگەیەک سووتێنراون.

راگەیەنرا، لە هەمان رۆژدا لە دیلۆک کارگەیەکی پێڵاو کە خاوەنەکەی لایەنگری ئاکەپەیە، لە ساکاریای ئەستەنبوڵ ئۆتۆبۆسێک، لە بۆلو پاسێکی کەسێکی مەهەپەیی، لە ١٤ی ئایار لە ناوچەی عارفیەی ساکاریا لە ناوچەی پیشەسازی یەکەمین، بە دەیان نوسینگەی پلاستیک سووتێنراون.

ف.ق