دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر لە ٣ شار دژی گۆشەگیری چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر، بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە ٣ شار چالاکییان ئەنجامدا و ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی گۆشەگیری کۆتایی دێت، چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت.

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر لە ڕاگەیەندروێکدا لەبارەی چالاکییەکانی لە ٣ شار ئەم زانیاریانەی خستووەتەڕوو:

"30ی تەمووز، بارھەڵگری کەسێکی فاشیستی سەر بە مەھەپە، لە سەر ڕێگەی ئەدەنە – جەیهان، کە کەرەستەی قوماشی تێدابوو و وەستابوو، لەلایەن یەکینەکانمان سوتێنرا.

٣١ی تەمووز لە شاری ساکاریا-کاینارجای، کارگەیەکی دروستکردنی پێخەف کە خاوەنەکەی کەسێکی ئاکەپەییە بە ناوی ئەحمەد شیمشەک، بە تەقەمەنی سوتێنرا.

١ی ئاب لە ناوچەی ئینەگۆلی سەر بە شاری بورسا، ٣ کارگەی قوماش، کە لە ڕووی داراییەوە پاڵپشتی دەوڵەتی تورکی فاشیستی دەکرد، لەلایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران و چەند ملیار دۆلار زیانیان پێگەیشت. ئاگرەکەی بورسا لە لایەن میدیاکانی تورکەوە گرنگی زۆری پێدرا و دەوڵەتی تورک بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر نەیتوانی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکات.

ژ.ن