دۆسیەی کتێبخانەی ئومێد بردرایە دادگای دەستووری

دۆسیەی کتێبخانەی ئومێد، ئەو دۆسیەیە، کە لە سەربازانی تورک عەلی کایا و ئۆزجان ئیلدەنیز و وەیسیل ئاتەش-ەوە بە بۆمب هێرشیان کردە سەری، بڕیاری بێتاوان بوونیان بۆ دەرکرا، بەڵام پارێزەران دۆزەکەیان بردە دادگای دەستووری.

سەربازان عەلی کایا و ئۆزجان ئیلدەنیز و دانپێدانەرێک بە ناوی وەیسەڵ ئاتەش لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگ لە دوای ئەوەی بە بۆمب هێرشیان کردە سەر کتێبخانەی ئومێد، لەلایەن گەلەوە دەستگیرکران. دەزگای دادوەری بڕیاری بێتاوانیی بۆ هێرشبەرانی دەرکرد، بەڵام پارێزەران بۆ تانەدان، بڕیاری بێتاوانیەکەیان بردە دادگای دەستووری.

لە تانەکەدا بۆ دادگای دەستوری دا هاتووە، "دوای ئەوەی دەستنیشانکرا، کە تاوان ئەنجامدراوە، ئەگەر ئەو تاوانە بەبێ سزا تێپەڕێت، ئەوا ئەو بڕیارە لە دژی پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا و دەستوورە".

ژ.ت