دوکاندارانی ئیدیر دژی بڕیاری تێکدانی دوکانەکانیان گردبوونەوە

قەیومی شارەوانی ئیدیر بڕیاریدا بە تێکدانی بازاڕی ژێرزەوی شارەکە، دوکانداران دژی ئەم بڕیارە گردبوونەوە.

دوکانداران لە بازاڕی ناوەندی شارەکە گردبوونەوە و دژی بڕیارەکەی قەیومی شارەوانی ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوایان کرد تێکدانی بازاڕەکە ڕابگیرێت.

سەرۆکی بازاڕەکە، توران تابارو، گوتی: "دەیان ساڵە بازرگانی دەکەین. وڵات بەدەست کێشەی ئابووری و نرخی شمەک و بێکارییەوە دەناڵێنێت".

هەروەها گوتی: "لەم ڕەوشەدا کارگەکانیان لێ زەوتکردووین، بەمە دەکەوینە ڕەوشێکی دژوارەوە".

تابارو ئاشکرای کرد، هەموو دوکاندارەکانی بازاڕ قەرزار بانکەکانن، گوتی: :هۆکاری ئەم قەرزانە، تێچووی کارگەکان و ئەو کەرەستانەیە دەبێت بیانکڕین. ئەگەر دوکانەکانمان لێ زەوت بکەن، ڕووبەڕووی دەردەسەری دەبینەوە. ناتوانین لە شوێنێکی تر کارگە بکەینەوە".

تابارو لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: "نرخی دیاریکراو بۆ کارگەکانمان زۆر کەمە، بێبەشکردنمان لە کارگەکانمان نایاساییە و بۆ جڤاکیش باش نییە. پێویستە تێکدانی کارگەکان ڕابگیرێت. ئێمە لەم کارگانەوە بژێویمان بەدەست دەهێنین. قبووڵ ناکەین لێمان زەوت بکەن".