بە دیمەن

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە فرانکفۆرت شەرمەزارکرا

لە فرانکفۆرت هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزارکرا و بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە تەڤگەری ئازادی کوردستان.

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزارکرا. 

جەماوەر لەسەر بانگەوازی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) لە فرانکفۆرت کۆبوونەوە، درووشـمی "بکوژ ئەردۆگان" و "تورکیای تیرۆریست" بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان و کوردستان، داواکرا دەمودەست هێرشەکان بوەستێنرێن.