دەوڵەتی تورك بەگۆشەگیركردنی رێبەر گه‌لی كورد و سێ زیندانی تری ئیمرالی ئەشكەنجە بەرێوە دەبات

ماوەی ٤٤٦ رۆژە هیچ زانیاریەك لەسەر چارەنووسی رێبەری گەلی كورد"عەبدوڵا ئۆجالان"، و سێ زیندانی سیاسی دیكە لەئیمرالی نازانرێت. دەوڵەتی تورك تەنیا لەزیندانەكاندا ئەشكەنجە بەرێوە نابات، بەڵكۆ ئەو كەسانەشی لەدژی ئەشكەنجەن، ئەشكەنجە دەكات.

لەگەڵ ئەوەی كە ماوەیەكی درێژە رێگە بەچاوپێكەوتنی بنەماڵە و پارێزەرەكانی رێبەری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان نادرێت و ماوەی ٢٣ ساڵە لەزیندانی ئیمرالیە، دوو رۆژ بەرێ بەهەزاران كەس لەئەستەمبۆل گردبوونەوە و بڕیاڕ بوو بەرێپێوانێكی جەماوەری بەرەو شاری گەملیك لەپارێزگای بورساوە بەرێبكەون و داواكاری سەرەكیشیان كردنەوە دەگای ئیمرالی بوو.

پۆلیسی تورك پەلاماری ئەو خەڵكەی دا كە بڕیاری رێپێوانەكەیاندابوو و ژمارەیەكی زۆی لێیان دەستبەسەركرد. ئەردۆغانیش داوای كرد، نوێنەرانی هەدەپە لەپەرلەمانی توركیا بەهۆی بەشداریان لەو گردبوونەوە و رێپێوانەدا بخەنە دەرەوە. هەرچەندەش پۆلیسی تورك هێرشی كردە سەر رێپێواندەران و دەستبەسەركراوەكانیشان ئەشكەنجە داوە.

كورای توركای و ئیسمائیل تەمەل، هاوسەرۆكانی ئۆفیسی نوێنەرانی هەدەپە لەهەرێمی كادیكۆی ئەستەمبۆل لەناو ئەو دەستبەسەركراوانەدا بوون كە رەوانەی زیندانیان كردۆن.

یەكێك لەو ئەشكەنجە دراوانە، رونی گورەن، هاوسەرۆكی پارتیەكی سۆسیالیستی لەئەستەمبۆلە. سەرورو و چه‌ناگه‌ی بەهۆی توندوتیژی لەبەرامبەری لەلایەن پۆلیسی تورك و هێزە ئەمنیەكانەوە پێنج تەقەلی لێدراوە.

مەڕاڵ دانش بەشتاش، سەرۆك فراكسیۆنی ئەندام پەرلەمانتارانی هەدەپە لەپەرلەمانی توركیا لەكۆنفرانسێكی راگەیاندنیدا، گۆشەگیری سەر بەرێز ئۆجالان لەئیمرالی وەكو ئەشكەنجەیەك بەناو كرد و راشیگەیاندوە؛ هەدەپە لەهەر هەلومەرجێكدا ئەشكەنجە وەكو كردەوەیەكی دژە مرۆڤیی دەبینێ و ئەو كردەوەیەش ریسوا و شەرمەزار دەكات.

بەشتاش لەبەرامبەر بەسەركۆتكردنی ناڕەزاتیەكان لەبەرامبەر بەئەشكەنجە لەئەستەمبۆل، بانگەوازی لەدەوڵەتی تورك كرد لەشوێنی شاردنەوە، خۆی وەكو ئەشكەنجەگەرێك پێناسە بكات و رایبگەنێت كە دەوڵەتی تورك لایەنگەری ئەشكەنجەیە.

هـ . ب