دوای ئەوەى بە بریاری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک کەسێکی ئاکەپەیی بەناوی پرۆفیسۆر دکتۆر مەلیح بولو کرا بە سەرۆکی زانکۆی بۆغازچیی ئیستەنبول، خوێندکارانی ئەو زانکۆیە ناڕەزایەتییان لە دژی ئەو بڕیارە و داسەپاندنی ئەو کەسە ئاکەپەییە نیشاندا و خۆپیشاندانیان رێکخست.
دەوڵەتی تورکیش لە بریی گوێگرتن لە داوای خوێندکاران دەستیکرد بە هێرشکردنە سەر خوێندکاران و ماوەی ٣ رۆژە هەڵکوتانە سەر بەشە ناوخۆییەکان و خانووی خوێندکاران بەردەوامە و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆش دووبارە پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایەوە سەر خوێندکاران.
پۆلیس لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی لە دژی خوێندکاران، هەڵیکوتایە سەر ٦ شوێنی تر و ژمارەیەکی زۆر خوێندکاری دەستگیرکرد.
دوێنێش لە هەڵکوتانەکانی پۆلیس دا ٢٢ خوێندکار دەستگیرکرابوون.
ژ.ت