فه‌رمانده‌ زیلان له‌ لیماسۆل یادی كرایه‌وه‌

زیلان، كه‌ ٢٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ دێرسیم به‌ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كی گیانبازی له‌ دژی سوپای تورك ڕێگای بۆ قۆناغه‌كه‌ كرده‌وه‌، له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ شاری لیماسۆلی قوبرس یادی كرایه‌وه‌.

شه‌هید زیلان (زه‌ینه‌ب كناجی)، كه‌ وه‌ك له‌ نووسینه‌كه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی پێكردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ خاوه‌نی ژیانێكی واتادار، رۆژی ٣٠ی حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٩٦ له‌ دێرسیم له‌ زێدی زه‌ریفه‌ و به‌سێیان به‌ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كی گیانبازی، بوو به‌ هێما و سیمبولی ژیانه‌وه‌ی ژنانی كورد.

شه‌هید زیلان له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ شاری لیماسۆل یادی كرایه‌وه‌. مه‌راسیمه‌كه‌ له‌ ناوه‌ندی ڕۆشنبیری كوردی تیۆفیلۆس له‌ شاری لیماسۆل به‌ پێشه‌نگایه‌تی (سه‌رپه‌رشتی) كۆمیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد له‌ قوبرس به‌ڕێوه‌چوو. شوێنی مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ لافیته‌یه‌ك، كه‌ وێنه‌ی شه‌هیدان له‌یلا یڵدز ( شارستان ئاسمین)، فلیز یه‌رلیكایا (گولان)، سه‌ما یوجه‌ (سه‌رهڵدان)، خه‌دیجه‌ حه‌زه‌ر (بێریڤان زیلان)، ده‌لال عه‌زیزئۆغڵوو (ڕاپه‌ڕین ئامه‌د)، زه‌ینه‌ب كناجی (زیلان) و ئاڵای په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌ ڕازێنرابووه‌وه‌.

مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ ڕێزگرتن له‌ گیانی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد. دواتر گوڵستان ئاكشاهین، وته‌بێژی كۆمیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و سیاسه‌تمه‌دار كامیل ئاكالن قسه‌یان كرد. كاتێك ئاكالن بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ زیلان گێڕایه‌وه‌، كه‌شێكی پڕ له‌هه‌ست به‌سه‌ر مه‌راسیمه‌كه‌دا زاڵ بوو. پاشان فیلمێك له‌باره‌ی ژیانی شه‌هیدانی مانگی حوزه‌یران نمایشكرا.

مه‌ڕاسیمی یادكردنه‌وه‌كه‌ به‌ دروشمه‌كانی "شه‌هید نامرن" و بڕژی سه‌رۆك ئاپۆ" كۆتایی هات.

ژ. ن