فەرەنسا کاردانەوەی دژی سیاسەتی بەریتانیا بەرامبەر پەنابەران پیشاندا

سیاسەتی نوێی بەریتانیا دژی پەنابەران ناڕەزایی فەرەنسای لێکەوتەوە.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا فەرمانی کردووە، بەلەمی پەنابەرانی قاچاخ کە لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا دەچن بگەڕێندرێتەوە. حکومەتی فەڕەنسا لەدژی ئەو هەڵوێستە ناڕەزایی دەربڕی.

لە ڕێگەی ئەو بڕیارەوە بەریتانیا دەیەوێت پەنابەران بگەڕێنەوە فەرەنسا پێش ئەوەی بگەنە خاکی بەریتانیا.

جێرالد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا دژی ئەو بڕیارە کاردانەوەی پیشاندا و وتی" پاراستنی ژیانی مرۆڤ لە دەریاکاندا، لە سیاسەتی نیشتیمانی، پێگە و پەنابەری گەورەترە. ئەوە ریسکێکی گەورەیە و کاریگەریەکی خراپ دروست دەکات."

دارمانین نامەیەکی بۆ بەریتانیا نووسی و وتی" فەڕەنسا ئەو هەنگاوە و پلانە ئابوریەکانی بەریتانیا قبوڵ ناکات."

بەریتانیا هەموو ڕۆژێک سیاسەتی خۆی توندتر دەکات بۆ ئەوەی رێگری ؛لە شەپۆلی پەنابەران بکات. لەسەرەتای ساڵەوە هەزار کەس بەقاچاخ چوونەتە بەریتانیا.

ف.ق