ڕێگە نەدرا بنەماڵەی شەنیاشار چاویان بە وەزیر بکەوێت

ئامینە شەنیاشار لە ئەنقەرە درێژەی بە ئێشکگریی دادپەروەری دەدات، لەبەر ڕەوشی تەندروستی بەشداری چالاکییەکەی نەکرد. ڕێگە نەدرا فەرید شەنیاشار چاوی بە وەزیر بکەوێت.

خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ڕحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژین و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژرابوون. بەوهۆیەوە ئامینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی کە لە هێرشەکەدا بریندار بوو لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کردبوو.

بنەماڵەی شەنیاشار کە لە ٩ ی ئاداری ٢٠٢١ ـەوە لەبەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە چالاکی کردبوو، لە ٢٦ ی تەمموزەوە چالاکییەکەیان بردۆتە ئەنقەرە. بنەماڵەکە لەبەردەم وەزارەتی داد درێژە بە ئێشکگری دەدەن. بەهۆی نەخۆشی و ناڕەحەتییەوە ئامینە شەنیاشار نەیتوانی بەشداری چالاکییەکەی ئەمڕۆ بکات.

پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، فەرید شەنیاشار درێژە بە چالاکییەکە دا، لەبەردەم پەرلەمانەوە ڕێپێوانی کرد تا وەزارەتی داد، ویستی چاوی بە بەرپرسانی وەزارەتەکە بکەوێت، بەڵام پێیان گوت، وەزیر لەوێ نییە. فەرید ناڕەزایەتی پیشاندا و پاشان کۆتایی بە چالاکییەکەی هێنا.