گەنجان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە بێلینزۆنا ڕێپێوانیان کرد

گەنجان لە بێلینزۆنا ڕایانگەیاند ڕێبەر ئاپۆ بە پەیامی "گۆشەگیری بەردەوامە" بانگەوازی مەزنکردنی تێکۆشانی کردووە.

گەنجانی کورد بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە کانتۆنی تیجینۆی سویسرا ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا. گەنجان لەبەردەم پەیکەری ئازادی بێلینزۆنا کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی درووشم تا بەردەم بینای پەرلەمانی بێلینزۆنا ڕێپێوانیان کرد. گەنجان پانکارتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"یان هەڵگرت، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و بژی پەکەکە" و "بژی یەپەگە"یان بەرزکردەوە.

لەسەر ناوی تەجەشە، کەنعان کورت ئاماژەی کرد بە دیداری عومەر ئۆجالان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، گوتی: "لەم دیدارە ڕستەی یەکەم "گۆشەگیری بەردەوامە" بوو. لەم ڕێگەیەوە ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو گەلی کورد و گەریلا و گەنجان و ژنانی وڵاتپارێز دەڵێت؛ لە کەسێتی مندا دوژمن بەردەوامە لە پیلانگێڕی و قڕکردنی کورد. لەم پەیامەدا بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان. گەریلا و گەنجان و تەواوی گەلای کوردی وڵاتپارێز دەبێت لە هەموو گۆڕەپانێک خاوەنداری لە ڕێبەرێتی بکەن و تێکۆشان مەزنتر بکەن".

هەروەها تیشکی خستەسەر چالاکییە فیداییەکەی دژی توساش و گوتی: "شەهید ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین بەرامبەر ئەوانەی تەسلیمبوون دەسەپێنن، هێڵی بەرخۆدانیان نیشاندا".

چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و چەپڵە و درووشم کۆتایی هات.