گەنجان لە فڕۆکەخانەى زوریخ لە دژی گۆشەگیری چالاکییان ئەنجامدا
گەنجان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و لە دژی گۆشەگیری لە فڕۆکەخانەى زوریخی سویسرا چالاکییان ئەنجامدا.
گەنجان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و لە دژی گۆشەگیری لە فڕۆکەخانەى زوریخی سویسرا چالاکییان ئەنجامدا.
چالاکییەکان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئیدانەکردنی گۆشەگیری بەردەوامیی هەیە.
لەو چوارچێوەیەدا گەنجان لە فڕۆکەخانەى زوریخی سویسرا چالاکییەکیان ئەنجامدا و لە چالاکییەکەدا گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان ئیدانە کرد و داوای ئازادیی جەستەیی ئۆجالانیان کرد.
گەنجان بە بەردەوامی و یەک لەسەر یەک دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی گەریلا"یان دەوتەوە.
لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو خوێندرایەوە.
ژ.ت