گەنجان لە کۆبانێ لەدژی هێرشی چەکی کیمیایی و گۆشەگیری سەفەربەریان راگەیاند

بە سەدان ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی فورات، لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی و گۆشەگیری ئیمڕالی رێپێوانیان ئەنجامدا و سەفەربەریان راگەیاند.

بە سەدان گەنجی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کۆبانێ بە دروشمی ' رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمایی کاتێک کیمیایی بەکاردەهێنرێت، ئەرکی خۆت جێبەجێ دەکات، بەڵام کاتێک لەدژی کورد بەکاردەهێنرێت، بێدەنگ دەبێت'، رژانە نێو شەقامەکان. گەنجانی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە چەکی کیمیایی لەدژی گەریکا و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.

رێپێوانەکە لە پردی قەرەقۆزاقەوە لەبەردەم پارکی عەبدوڵلا ئۆجالان دەستیپێکرد.

لە پارکی عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی خولەکێک رێز گیرا. دواتر گوێ لە قسەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گیرا کە باسی سیاسەتی سیستمە فاشیستەکانی لەسەر گەلان و رۆڵی گەریلا و گەنجان لە شەڕی کوردستاندا دەکرد.

هەروەها حەجی ئاگاسی ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمیتەی گەنجانی سەر بە ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی فورات قسەی کرد و گوتی، " گەنجانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان راناوەستن تاوەکو ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان مسۆگەر نەکەن. لەبەرانبەر دەوڵەتی فاشیستی تورک تێکۆشانێکی بەهێز دەکەن و بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان هەنگاو بەرەو دواوە نانێن. ئێمە وەک گەنجانی خانەوادەی شەهیدان ئەمڕۆ ئەم سەفەربەریە گشتیە رادەگەیەنین. تێکۆشان گەش دەکەین و بەشداری بەرخۆدانی گەریلا دەبین و چالاکی ئەنجام دەدەین تاوەکو ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان مسۆگەر دەبێت."

چالاکیەکە بە دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتایی هات.

ف.ق