گەنجان لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد
گەنجانی کوردستانی لە ناوچەی ڤیلیەرس لیبێڵی پریس لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.
گەنجانی کوردستانی لە ناوچەی ڤیلیەرس لیبێڵی پریس لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.
گەنجانی کوردستانی لە ناوچەی ڤیلیەرس لیبێڵی پاریس لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'جەنگی ئازادی سەربخەن' لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانێکی جەماوەرییان سازکرد. لە رێپێوانەکەدا ئاڵاکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پلاکاردەکانی ئازادی بۆ ئۆجالان هەڵدران.
رێپێوانەکە لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ڤیلیەرس لیبێڵ دەستی پێکرد و تا ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بەردەوامبوو. لە رێپێوانەکەدا بێ پسانەوە دروشمەکانی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"، "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "ئێمە پەکەکەیین" و "بژی بەرخودانی گەریلا" بەرزکرانەوە.
رێپێوانەکە نزیکە کاتژمێرێک بەردەوام بوو. دوای رێپێوانەکە راگەیەندراو درا. لە راگەیەندراوەکەدا هاتبوو: "رۆژ رۆژی ئازادکردنی رێبەرایەتیمانە. دەبێت ئێمە هەر هەموومان لە گۆڕەپانەکاندا بووین. تا رێبەر ئاپۆ بە جەستەیی ئازاد دەبێت، گۆڕەپانەکان جێنەهێڵن. لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'جەنگی ئازادی سەربخەین' ئێمە داوا لە هەموو کەس دەکەین بڕژێنە گۆڕەپانەکان".
رێپێوانەکە بە وتنەوە دروشم کۆتایی هات.
هـ . ب