گەنجانی دۆسیلدرۆف بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد

سەدان کەس بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، بانگەوازیان کرد بۆ تێکۆشانی مەزن لەپێناوی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

گەنجان لەسەر بانگەوازی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و بزووتنەوەی ژنانی تێکۆشەر، لەژێر درووشمی "سیستەمی ئیمراڵی دەشکێنین، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دەهێنین" لە شاری دۆسیلدرۆفی گردبوونەوە. هەروەها کوردستانیانی شارەکانی دەوروبەری بەشداربوون.

جەماوەر لەبەردەم DGB Haus گردبوونەوە، پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، سروودی Çerxa Şoreşê گوترایەوە.

پاشان بەڕێکەوتن بەرەو ناوەندی شارەکە. لە ڕێپێوانەکە لافیتە و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە، لەگەڵ گوتنەوەی درووشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ئازادی ڕێبەر، ئازادی ئێمەیە" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ".

پاشان ڕاگەیاندراوێک بە زمانی ئەڵمانی خوێنرایەوە. کۆمیتەی ئەوروپی دژی ئەشکەنجە شەرمەزارکرا، بەهۆی بێدەنگی بەرامبەر گۆشەگیری ئیمراڵی، بانگەوازکرا بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. تێیدا هاتبوو: "بۆچی کۆمیتەی ئەوروپی دژی ئەشکەنجە وەهای دەرخست پاش سەردانی ئیمراڵی، ئاگاداری ڕەوشی زیندانیانی ئەوێیە؟ ئەمە دەریدەخات، چۆن هەموو دەوڵەتەکان دەیانەوێت ڕێگە لە شۆڕشەکەی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان بگرن. ئێمە وەک گەلی کورد ڕاپۆرتێکی فەرمی دەخوازین. پێویستە کۆمیتەی ئەوروپی دژی ئەشکەنجە، ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە سەردانەکە بڵاوبکاتەوە".

هەروەها داواکرا دەستوبرد گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی گۆڕا بۆ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی. هەروەها بانگەوازکرا بۆ تێکۆشانی کارا لەپێناو ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.