گەنجانی ڕحا نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد نارد

مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی لە ڕحا نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد، کە ٣٥ مانگە لە گۆشەگیرییەکی توندایە و هیچ زانیاریەکی لەبارەوە نازانرێت.

مەجلیسی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "١٠٠٠ نامە بۆ ئیمراڵی" نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد.

لەنێو گەنجەکاندا موحسین ئایدۆگدۆ تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "بەهۆی سیاسەتی گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانەوە، گەلانی کوردستان و تورکیا ناتوانن هەناسە بدەن. کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان بۆ هەموو گەلان ژینگەی ئاشتی و ئارامی دەچەسپێنێت".

لەدرێژەی قسەکانی گوتی: "بۆیە چارەسەری پرسی کورد بەڕێگەیەکی دیموکراتیک و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان شتێکی ژیانییە. بەهۆی نەبوونی زانیاری دەربارەی بەڕێز ئۆجالان، ئێمە نامە دەنێرین بۆ ئیمراڵی. وەک بەڕێز ئۆجالان دەیگوت "نابێت گەنجان هیوا و چاوەڕوانییەکان پووچەڵ بکەنەوە".