گەنجانی کورد لە بەرلین و مارسیلیا چالاکییان ئەنجامدا

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و شاری مارسیلیای فەرەنسا  بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییان ئەنجامدا.

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "پێکەوە بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ راپەڕین" لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکییان ئەندامدا.

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا پۆستەرێک، کە بە زمانی ئەڵمانی لەسەری نووسرابوو "کات کاتی ئازادیی ئۆجالانە، پێکەوە راپەڕین" لەسەر پردی بەرلین – سپاندا دا هەڵواسی. هەروەها گەنجان بە دەم تەقاندنی فیشەکە شێتە و و یارییە ئاگریینەکانەوە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان وتەوە.

مارسیلیا

گەنجان لە چوارچێوەى ئەو هەڵمەتەیاندا لە گۆڕەپانی بیلدومی شاری مارسیلیای فەرەنسا کۆبوونەوە و داوای ئازادییان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.

لە چالاکییەکەدا بە زمانەکانی کوردی و فەرەنسی بە بەردەوامی دروشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بکوژ ئەردۆغان" دەوترانەوە.

گەنجان لە چالاکییەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرزکردبووە و مەشخەڵ و دووکەڵی رەنگاورەنگیان بەکارهێنا.

ژ.ت