گردبوونەوەی ئازادی و دیموکراسی: بە هەزاران کەس روودەکەنە گۆڕەپانەکە

بە هەزاران کەس بۆ بەشداری لە گردبوونەوەی "ئازادی و دیموکراسی" لە گۆڕەپانی ئەسەنیورت سازدەکرێت، روویان کردووەتە گۆڕەپانەکە.

رێکخستنی ئیستەنبوڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بە مەبەستی پشتیوانی لە "رێپێوانی گەورەی ئازادی" کە بە داواکاری ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٣٦ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نازانرێت و لە هەلومەرجی دژواری گۆشەگیری رەهادایە، هەروەها بە داخوازی چارەسەرکردنی پرسی کورد بە شێوەی دیموکراتیک ئەنجامدرابوو، لە ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵ "گردبوونەوەی ئازادی و دیموکراسی" سازدەکات. لەئێستاوە بە هەزاران کەس روویان کردووەتە گۆڕەپانەکە.

هێشتا بۆ بەڕێوەچوونی گردبوونەوەکە کات ماوە، بەڵام بە هەزاران کەس کە ئاڵا بە رەنگەکانی سەوز، سور و زەردیان بەدەستەوەیە بەرەو گۆڕەپانەکە لەڕێدان. لە شوێنی گردبوونەوەکە جۆش و خرۆشی زۆر هەیە و بێ پسانەوە بە هەلهەلە چەپڵەرێزان بەشداربووان خۆشی خۆیان دەردەبڕن. ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداری گردبوونەوەکە بوون. هاووڵاتیان لە دوو خاڵی پشکنینەوە کە پۆلیسەکان دایانناوە دەچنە ناو گۆڕەپانەکەوە. لە گۆڕەپانی گردبوونەوەکە بێ پسانەوە دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخودانی زیندانەکان" دەوترێنەوە. هەروەها ئاڵاکانی دەم پارتی لە گۆڕەپانەکە دەشەکێنەوە.

لە گۆڕەپانی گردبوونەوەکە جۆش و خرۆشێکی زۆر هەیە و وردە وردە گۆڕەپنەکە پڕ دەبێت. بەشداربووان بە دەم گوێگرتن لە سرودەکانی هەڵبژاردنی دەم پارتی و گۆرانی کوردیەوە هەڵدەپەڕن.

لە لایەکی دیکەوە، لە ٣٩ ناوچەی ئیستەنبوڵەوە هاووڵاتیان بەرەو گۆڕەپانی گردبوونەوەکە بە ئۆتۆمبێل کەوتوونەتە رێگە. کاروانی دوور و درێژ کە لە سەدان ئۆتۆمبێل پێکهاتوون، بەرەو گۆڕەپانی گردبوونەوەکە بەڕێگەوەن.

هـ . ب