ڕێگری لە مافی چاوپێکەووتنی ڕۆژنامەوانان دەکرێت

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شارەکانی ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ڕحا لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە دژی چاپەمەنی کوردی ٩ رۆژنامەوانی دەستگیرکرد و هەروەها ڕێگری لە مافی ڕۆژنامەنوسان دەکات بۆ چاوپێکەووتن لەگەڵ پارێزەردا.

لە شارەکانی ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ڕحا لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە دژی چاپەمەنی کوردی ٩ رۆژنامەوان دەستگیرکران.

لە هەڵکوتانەسەرماڵاندا کە لە ئەستەنبووڵ ئەنجامردا پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئەسرا سۆلین دال، لە ڕۆژنامەی یەنی یاشامی ئەنەس سەزگین و لە ڕۆژنامەنووسانی ئازاد؛ سالیحە ئاراس، یەشیم ئەلچ، بەستە ئاراگات بالجی، شیرین ئەرمیش و ڕۆژنامەوان ئەردۆغان ئالایئومەت دەستگیرکران.

هەر لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە ئەنقەرە پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئەحمەد ئاسڵان، وە لە ڕحایش پەیامنێری پێشووی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دۆغان کایناک دەستگیرکرا.

لە دەستگیرکردنەکاندا نایاسایی بەرامبەر ڕۆژنامەوانانی چاپەمەنی ئازاد ئەنجامدراوە و ڕێگری لە چاوپێکەووتنی پارێزەرانیان لێدەکرێت.