"گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەسەپێنن،تا بۆ سەدساڵی تریش کورد بکوژن"

لە چالاکی گردبوونەوەی بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، هۆکاری داخستنی کەمپی لاڤریۆ ڕەتدرایەوە، هەروەها بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەی ٢٢ ی تەمموز لە لۆزان.

لە شاری ژنێڤ لە سویسرا، لە چوارچێوەی دەسپێشخەری "کات کاتی ئازادییە"، لە ٢١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە چالاکی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەردەوامە لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ژنێڤ (CDK)، محەمەد لەتیف چەلەبی، ئاماژەی بەوە کرد، یادی سەدساڵەی پەیماننامەی لۆزان نزیکە، هەروەها گۆشەگیرییەکی توند لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە تاوەکو بۆ سەد ساڵی تریش کوردەکان بکوژن.

چەلەبی وەڵامی هۆکاری داخستنی کەمپی لاڤریۆی لە یۆنان دایەوە، هەروەها بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون رێپێوانەکەی ٢٢ ی تەمموز لە لۆزان.

پاش وتارەکەی چەلەبی، ئامادەبووان پشتیان کردە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و چالاکییەکەیان دەستپێکرد.