گۆشەگیری و داگیرکەری لە جنێڤ و کۆربیل ئیدانە کران

لە شاری جنێڤی سویسرا و ناوچەی کۆربیلی سەر بە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەک لەلایەن چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆژن گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشە داگیرکەرییەکان ئیدانە کران.

لە شاری جنێڤی سویسرا گەنجان بە رێکخستنی رێپێوانێک گۆشەگیرییان ئیدانە کرد.

لە رێپێوانەکەدا بەبێ وەستان دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "تیرۆریست ئەردۆغان" و "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن" دەوترایەوە. دوای رێپێوانەکە میتینگێکیان رێکخست.

کۆربیل

لە ناوچەى کۆربیل لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆژن هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر باشووری کوردستانیان ئیدانە کرد.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو خوێندرایەوە و بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی گەریلا" دەوترایەوە.

ژ.ت