هاوسەرۆکانی هەدەپە دەستگیرکران
ئەو جەماوەری ویستیان بچنە شوێنی سوتاندنی دارستانی ئاکبەلەن، دووبارە ڕووبەڕووی هێرشی جەندرمەی تورک بوونەوە. لە هێرشەکەدا هاوسەرۆکانی هەدەپە دەستگیرکران.
ئەو جەماوەری ویستیان بچنە شوێنی سوتاندنی دارستانی ئاکبەلەن، دووبارە ڕووبەڕووی هێرشی جەندرمەی تورک بوونەوە. لە هێرشەکەدا هاوسەرۆکانی هەدەپە دەستگیرکران.
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، ئیبراهیم ئاکین و پەرلەمانتار پەریهان کۆجا گەیشتنە ئاکبەلەن بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەلی هەرێمەکە دژی کردنەوەی کانی خەڵوز لەلایەن Yenîkoy-Kemerkoy Enerjiyê لە دارستانی ئاکبەلەن. ئاکین و هاوەڵەکانی و هاوڵاتیان بە ئاوی بیبەر و گازی فرمێسکڕێژ لەلایەن جەندرمەی تورکەوە هێرشیان کرایە سەر.
ئەکین و کۆجا و هاوڵاتیان برینداربوون. پاشان ئاکین و کۆجا و هاوڵاتیان لەبەردەم بەربەستی پۆلیسەکان مانیان گرت. پەرلەمانتارانی جەهەپە، ئۆرهان ساریبال و جمهور ئۆزون بەشداری مانگرتنەکە بوون. گەل چوونە شوێنی بڕینەوە دارەکان پاش دوو کاتژمێر مانگرتن. کاتێک جەماوەرەکە دەستیان بە جووڵە کرد، جەندرمەی تورک هێرشیان کرد و گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و چەند کەسێکیان دەستگیرکرد.
هاوکات هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئێزمیر، چنار ئاڵتان، هەروەها هاوسەرۆکی هەدەپە لە مارماریس، گوڤەن گۆکنار لە هێرشەکەدا دەستگیرکران.