هاوسەرۆکانی شارەوانی وێرانشار داوایان کرد پشکنەران لێکۆڵینەوە بکەن

هاوسەرۆکانی شارەوانی وێرانشار ڕایانگەیاند تا ئێستە سەلماندوویانە قەرزی شارەوانییەکە گەیشتۆتە ٤٢١ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار لیرە، داوایان لە وەزارەتی ژینگە و گەشەپێدانی شار و دیوانی ژمێریاری کرد لێکۆڵینەوە لە قەرزەکان بکرێت.

هاوسەرۆکانی دەم پارتی شارەوانی وێرانشاری ڕحا، بەدریە یۆرگۆن و سەرحەد دیجلە لە هەڵبژاردنی ٣١ ی ئادار شارەوانییەکەیان لە ئاکەپە بردەوە، قەرزی شارەوانییەکەیان ئاشکرا کرد، ڕایانگەیاند قەرزی شارەوانییەکە بەهۆی بەڕێوەبردنی ئاکەپەوە، گەیشتۆتە ٤٢١ ملیۆن و  ٧٨٠ هەزار و ٥٩٤ لیرە، داوایان لە وەزارەتی ژینگە و گەشەپێدانی شار و دیوانی ژمێریاری کرد لێکۆڵینەوە لە قەرزەکان بکرێت و پشکنەر بۆ ئەم مەبەستە بنێرن.

هاوسەرۆکان جەخت دەکەنەوە ئەو قەرزانەی هێشتا پشتڕاست نەکراونەتەوە، دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە. دووپاتی دەکەنەوە بەدواداچوونیان بۆ ئەم پرسە بەردەوام دەبێت و زانیارییەکان بۆ گەلی وێرانشار ئاشکرا دەکەن.