هەبەدەهە: پاراستی ئیرادەی گەلی کوردستان بەرپرسیارێتی مێژوویمانە

هەبەدەهە ئاماژەی بەوەدا فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداردا گورزێکی قورسی خواردوە و هەڵوێست بەرامبەر هەوڵدانەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی دەم پارتی دەدین و وتی: پاراستی ئیرادەی گەلی کوردستان بەرپرسیارێتی مێژوویمانە."

کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەڵوێستی بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی کورد دا و بانگەوازی لە گەلی کوردستان کرد لە ناو تێکۆشانی مافدارد جێگەی خۆیان بگرن.

ناوەڕۆکی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"پاساوی ئێمە بە هێزی چالاکییە شۆڕشگێرییەکانمان لێپرسینەوە لە فاشیزم دەکەین. تاکە زمانێک کە فاشیزم لێی تێبگات، زمانی چالاکی شۆڕشگێڕییە.

فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە هەڵبژاردنەکاندا گورزێکی قورسی خوارد، وێڕای هەموو جۆرە دەرفەتێکی دەوڵەت، فاشیزم لە بەرامبەر ئیرادەی گەل تێکشکا.

بەو سەرکەوتنانەی دەم پارتی لە هەڵبژاردنە خۆجیەکاندا لە هەموو ناوچەکاندا بەدەستیهێناوە. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە ناتوانن ئەم تێکچونەی خۆیان پەسەندبکەن، بەڵگەی شارەوانی گەورەشار عەبدوڵا زەیدان کە بە ئیرادەی گەلی وان بە جیاوازییەکی زۆرەوە هەڵبژێردراوە، کاندیدی ئاکەپە لە پلەی دووەمدایە. ئەم هەوڵدانە بە شێوەیەکی ڕوون نیشانی دەدات کە دەسەڵاتداری ئاپەکە-مەهەپە سیاسەتی داگیرکاری لە کوردستاندا بەڕێوەدەبات.

لە هەمانکاتدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکانی ناوچەی جورنە ڕەش و پێنەدانی بەڵگەی بەربژێری دەم پارتی جولەمێرگ، دەرخەری ئەوەیە کە فاشیزم هەوڵدەدات ئیرادەی گەلی کورد دەستبەرسەربکات.

ئێمە وەک تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان، ئیرادەی گەلی وان بە تەنها ناخەین. تێکۆشانی بە حورمەت و خواستی ئیرادەی گەلی کوردستان و وان بە تەنها نین.

سڵاو لە تێکۆشانی گەلمان دەکەین کە لە دژی ناحەقی لە کۆڵانەکان دەستیان پێکردوە، جارێکی تر ئەوە دوپات دەکەینەوە کە ئەو سەرکەتن لە کۆڵانەکانەوە بەدەستدەهێنرێت."