کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) سەبارەت بە بەڕێوەبەری گشتیی تەلە ١ مەردان یانارداغ کە بە هۆی قسەکانیەوە لەسەر گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستگیرکرا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەدەکە دەستنیشانی کرد کە هاتنەدەنگ لەسەر گۆشەگیری بەرامبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەرپرسیارێتی هەموو کەس و رێکخراوەکانە کە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤیان قەبوڵ کردووە.
هەدەکە رایگەیاند، گۆشەگیری هەم نایاساییە و هەمیش سیاسیە و جەختی کردەوە، "لە کەسایەتی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا ئازادی گەلانی تورکیا و سیاسەتی دیموکراتیک گۆشەگیر دەکرێت. بەرێز مەردان یانارداغ بە بەرپرسیارێتی رۆژنامەوانی خۆی ئەو قسانەی کردووە کە سەرنج بۆ سەر گۆشەگیری رادەکێشێت بۆیە نابێت گرتن و زیندانی کردنی ئەو قەبوڵ بکرێت".
هـ . ب