هەدەپە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار دەکات
پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، تاوانی کوشتنی هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ، یوسرا دەروێش و دوو یاوەرەکەی شەرمەزار دەکات، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەستیار بن.
پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، تاوانی کوشتنی هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ، یوسرا دەروێش و دوو یاوەرەکەی شەرمەزار دەکات، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەستیار بن.
هەدەپە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی داگیرکەری تورک شەرمەزار دەکات، کە بووە هۆی شەهیدبوونی هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ، یوسرا دەروێش و جێگرەکەی لیمان شوێش و شۆفێرەکەی فورات توما.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەم هێرشە بۆ سەر ئیرادەی گەلی ڕۆژئاوا شەرمەزار دەکەین کە کرایە سەر هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ، یوسرا دەروێش و لیمان شوێش و فورات توما. داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەستیاربن بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانەی بە بەرچاوی جیهانەوە ڕوودەدەن".