هەدەپە: لە بەرانبەر قەیرانی ئیکۆلۆژی پێویستی بە ڕێوشوێنی بەپەلە هەیە
هەپەگە بە بۆنەی ٥ی حوزەیران رۆژی جیهانی پاراستنی ژینگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە لە بەرانبەر قەیرانی ئیکۆلۆژی پێویستی بە ڕێوشوێنی بەپەلە هەیە.
هەپەگە بە بۆنەی ٥ی حوزەیران رۆژی جیهانی پاراستنی ژینگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە لە بەرانبەر قەیرانی ئیکۆلۆژی پێویستی بە ڕێوشوێنی بەپەلە هەیە.
هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی ئیکۆلۆژی هەدەپە مەنەکشە کزلدەرە و ناجی سۆنمەز بە بۆنەی رۆژی جیهانی پاراستنی ژینگە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "قەیرانی کەشوهەوا بۆ قەئرانێکی چینی لەناوبردن گۆڕاوە. گەل هەژار بووە، لە زێدی خۆیان ئاوارە دەبن، جیاکاری نێوان زایەندەکان زۆر دەبێت."
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەش دەکرێت کە لە رۆژی جیهانی پاراستنی ژینگەدا لە تورکیا، بە چالاکی سەرۆککۆماری پیرۆز دەکرێت و وتی، " دەسەڵات کە قەیرانی ئیکۆلۆژی قۆڵ دەکات، بەمەش مافی نییە کە هەفتەی ژینگەیی پیرۆز بکات. لە هەر هەرێمێکی تورکیا کارەساتی ئیکۆلۆژی روودەدەن. لە ئیجە، دەریای رەش، مەرمەرە و کوردستان، دارستانەکان، گوند، کشتوکاڵ، رووبار، لەوەرگا بە سیاسەتی تاڵانکردنی دەسەڵات، بە کانی کانزا، دروستکردنی باڵەخانە و کۆمپانیای ووزە وێران دەکرێن."
لە بەردەوامیدا باسی ئەوەش دەکرێت کە کێشەی قورس وشکەساڵی چاوەڕێی تورکیا دەکات و وتی، " لە بەرانبەر ئەمەش هیچ ڕێوشوێنێک نەگیراوەتەبەر. جگە ئەوەش سەرچاوەی ژێرزەوی و سەر زەوی بۆ بەدەستهێنانی سەرمایە بەکاردەهێنرێت و قڕدەکرێن و لەناودەبرێن.
لە بەرانبەر ئەم قەیرانە قۆڵ و قورسە کە تورکیاش لەنێویدایە، پێویستی بە رێوشێنی بەپەلە هەیە. بەڵام ئەمە بە دەسەڵات نابێت. دەسەڵات و سەرمایە چاوبرسیە و ناتوانێت چارەسەری هەبێت و خۆی بەرپرسیاری ئەم قەیرانەیە. تاکە شت کە تورکیا لەم قەیرانە دەربهێنێت ئەوەیە کە دەسەڵات و سەرمایەی چاوبرسی خۆی لەم وڵاتە بکێشێتەوە."
ف.ق