هەفتەى یەکەمی چالاکیی دانیشتن لە ستراسبۆرگ کۆتایی پێهات

هەفتەى یەکەمی چالاکیی دانیشتن لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە دروشمی "لە دژی گۆشەگیری و داگیرکەری هەموو شوێنێک مەتینا، زاپ و ئاڤاشینە، کات کاتی ئازادییە" کۆتایی پێهات.

هەفتەی یەکەمی چالاکیی دانیشتن بە پێشەنگایەتیی تەژەکە ئەوروپا و کەجەدەکە ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە دروشمی "لە دژی گۆشەگیری و داگیرکەری هەموو شوێنێک مەتینا، زاپ و ئاڤاشینە، کات کاتی ئازادییە" کۆتایی پێهات.

چالاکیی هەفتەی یەکەم بە بەشداریی دەنگدەرانی هەدەپە و دەبەپە بەڕێوەچوو. چالاکییەکە ماوەی ٤ هەفتە دەخایەنێت و هەر هەفتەیەک چالاکییەکە لەلایەن دەستەیەکی ٣٠ کەسییەوە بەڕێوەدەچێت. بە هۆی کۆتایهێنان بە هەفتەی یەکەمی چالاکییەکەوە پشوویەک وەرگیراوە و رۆژی دووشەممە چالاکییەکە لەلایەن ئەندامانی فیدراسیۆنی ئەنجوومەنەکانی کۆمەڵگەى کوردستانیان لە بادن – ڤورتێمبێرگ و بایرن لە باشووری ئەڵمانیا (FCK-BW-BT) دەستپێدەکاتەوە، کە فیدراسیۆنی چەتری کوردانی ویلایەتەکانی بادن – ڤۆرتێمبێرگ و بایرنە لە ئەڵمانیا.

چالاکییەکە بە بەشداریی ئەندامانی رێکخراوی ٧٨ی کوردستان و تورکیا دەستیپێکرد و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کران.

چالاکییەکە رۆژی چوارشەممە بە خوێندنەوەى راگەیاندراوێک دەستپێکرد و لە گۆڕەپانی چالاکییەکەدا پۆستەر و لافیتە هەڵواسران و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران. هەروەها لە گۆڕەپانەکەدا لافیتەیەک کە لەسەری نووسرابوو "منداڵەکانمان" و پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکراونەتەوە. پۆستەرێکی گەورەش لەسەری نووسراوە "ئێشکگریی ئازادی" بۆ ئۆجالان ماوەى ٨ هەزار رۆژە بەردەوامە، بەرزکراوەتەوە.

لە یەکەم رۆژی چالاکییەکەدا پانێلێک بە ناوی "هەڵسوکەوتی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست و مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک بەرامبەر بە ئایین و باوەڕەکان" رێکخرا. لە رۆژی دووەمی دانیشتنەکەدا پانێلی "هاوپەیمانییە دیموکراتیک و نەتەوەییەکانی بزووتنەوەی ئازادیی کورد و ئینتەرناسیۆنالیستەکان" بەڕێوەچوو. لە رۆژانی تردا چالاکیی جۆراوجۆر بۆ یادی شەهیدانی مانگی ئایار رێکخرا.

ژ.ت