هاووته‌بێژانی كۆمسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ده‌په فه‌له‌كناس ئوجا و هوشیار ئۆزسۆی په‌یوه‌ست به هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر گرتوخانه‌ی سه‌ناعه‌ی حه‌سه‌كه راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه داعش له سوریا تاوانی قورس له دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامده‌دات، ئه‌سته‌مه و شیمانه ناكرێت به ته‌نیا خۆی پلانی بۆ هێرشێكی له‌و جۆره داڕشتبێت و رایانگه‌یاندووه، " هه‌رچه‌نده هێرشه‌كه به قورسیش كۆنتڕۆڵكرابێت، داعش به پشتیوانی هێزه تاریكه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هێشتا له دژی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه. به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیاكانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌ندامانی داعش له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای توركه‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشان كراوه كه هه‌ندێك له‌و چه‌كانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه دروستكراوی ناتۆن. هه‌روه‌ها به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان یه‌كینه‌یه‌ك بۆردومانكراوه كه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه له كۆبانێوه كه‌وتبوه رێ. ئه‌وه‌ش به واتای پشتگیری ئاسمانییه بۆ داعش. ئێمه به بیری ده‌هێنینه‌وه كه له پێشه‌وه توركیا و وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌یان له ئه‌ستۆیه كه پشت په‌رده‌ی ئه‌و هێرشه و بانگه‌شه‌كانی كه له میدیا بڵاوده‌كرێته‌وه ئاشكرا بكه‌ن".
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بانگه‌واز ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاتانه كراوه كه هاوڵاتیانیان له ناو داعشدان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ هاوڵاتیانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه.
هـ . ب