هەرێمی باگۆک بۆردوومان دەکرێت

پاش ئەوەی دەوڵەتی تورک گۆڕەۆانی دەشتاییەکانی چیای باگۆکی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ وەک "هەرێمی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیاند، دەستیکرد بە بۆردوومانی هەرێمەکە، لە هەرێمەکە دەنگی چەک دێت.

پارێزگای مێردین لە گوندەکانی خرابێمشکە و مارین و بادیبێ و قوتبی و سیدەری لە دامێنی چیای باگۆک بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ "هەرێمی ئەمنی تایبەت"ی ڕاگەیاند. پارێزگاکە ڕایگەیاند قەدەغەکە لە ٢٢ ی نیسان (ئەمڕۆ) دەست پێ دەکات تا ٥ ی ئایار بەردەوام دەبێت. پاش قەدەغەکردنی هاتوچۆ، دەنگی بۆمب لە هەرێمەکە بەرز دەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە گوندەکانی دۆرا کەڤر و دۆرا کۆچەک و کەڤری ڕەش و ئەو هەرێمانەی گۆڕستانی گەریلاکانی لێیە، بۆردوومان کراوە.

هەروەها لە هەرێمی گوندی خرابێمشکە دەنگی تەقینەوە و چەک بەرز دەبێتەوە.

خەڵکی هەرێمەکە ڕایانگەیاند بەهۆی بۆردوومانەوە ناتوانن لە ماڵەکانیان دەربچن.