بە دیمەن

هێرشە داگیرکارییەکان لە مارسیلیا شەرمەزارکران

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە مارسیلیا شەرمەزارکرا.

هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی شەرمەزارکرا. جەماوەر لەسەر بانگەوازی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) کۆبوونەوە و درووشمی "بمرێ خیانەت" و "بکوژ ئەردۆگان" و "تورکیای تیرۆریست"یان بەرزکردەوە.

لە چالاکییەکەدا گوترا: "دەوڵەتی بکوژ باشووری کوردستان داگیردەکات. پەدەکە پێداگرە لەسەر هێڵی خیانەت. دەسەڵاتی تورک ناتوانێت شکست قبووڵ بکات و هێرش دەکاتە سەر کوردان. پێویستە بزانرێت ناوی وی لە زبڵدانی مێژوودا دەنوسرێتەوە".

بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی جەماوەری ڕۆژی شەممە لە شارەکە دژی داگیرکاری و خیانەت، گوترا: "بانگەواز لە گەلی وڵاتپارێز دەکەین، وەرن پێکەوە ببینە قەڵغانی گەریلا ئەم دەسەڵاتە فاشیستە هەڵوەشێنینەوە، کوردستان و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین".